ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید بۆچی هیچ هەوڵێک بۆ گواستنەوەی ئێمباپێ نادات؟

Yariga App

یاریگا

لە ڕیال مەدرید ئارامیەکی تەواو هەیە و ئەان گرەویان لەسەر ئەوە کردووە یان کیلیان ئێمباپێ گرێبەستەکەی نوێ دەکاتەوە، یان ئەوەتا تاوەکو مانگی ئاب دۆخی ئەو یاریزانە و پاریس سانجێرمان یەکلایی ناکرێتەوە.

راپۆرتێکی تێروتەسەلی مارکا لەسەر چارەنوسی ریال مەدرید و ئێمباپێ

نیگەرانییەکانی ڕیال و پاریس سانجێرمان وەک یەک نین. پاریس پەلە دەکات لە نوێکردنەوەی گرێبەستی ئێمباپێ، بەڵام ریاڵ مەدرید سەرنجی لەسەر بابەتەکانی ترە. لەلایەکی دیکەوە ئێمباپێ هیچ پەلەیەکی نییە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، ئەگەر بیەوێتیش پێشوەختە یانەکەی جێبێڵێت، ئەوا دەبێت یانەکەی پاداشتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی پێ بدات.

ڕیاڵ مەدرید لایەنی سێیەمە لەم گرژییەدا و بەردەوامە لە یاریکردنی وەک میوان لە چیرۆکێکدا کە تێیدا بەهۆی ڕووداوەکانی دوو وەرزی ڕابردووەوە تا ڕادەیەک وریا و لەسەر خۆیە و زۆر بە جۆش و خرۆش نەبێت و بە تەواوی بێباکانە نەبێت لە بابەتەکە.

لە پلانەکانی ڕیال بۆ وەرزی 2023-2024 هیچ نیشانەیەکی لە کیلیان ئێمباپێ نییە. لەماوەی ڕابردوودا ڕوون بووەوە کە ئەو یاریزانە فەرەنسییە ڕەتیدەکاتەوە لە دوای ساڵی 2024 بەردەوام بێت لەگەڵ پاریس سانجێرمان، بەرپرسە قەتەرییەکانی پاریس سانجێرمانیش توڕە بوون، خلێفی بە ڕوونی جەختی لەوە کردەوە کە مەحاڵە ئێمباپێ وەک یاریزانی ئازاد بڕوات. لەلایەکی دیکەوە لە ڕیال بەتەواوی ئارامن و گرەویان کردووە کە ئێمباپێ گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە و لانیکەم لەم هاوینەدا پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات.

جگە لەوەش ڕۆژان تێدەپەڕن و هیچ چارەسەرێکی کورتخایەن لەبەردەستدا نییە. ئێمباپێ ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو دەگەڕێتەوە مەشق و ڕاهێنانەکان و رەنگە کۆتایی بە هەموو گرژیەکان بێنێت. هیچ ئاماژەیەک نییە کە ئەمە ڕوونەدات ئەو یاریزانە هیچ ئاماژەیەکی بەوە نەکردووە کە لە راهێنانەکانی یانەکەی ئامادە نابێت.

لە ریال مەدرید پێیان وایە ئەگەر ئێمباپێ گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە تاوەکو مانگی ئابی داهاتوو هیچ شتێک یەکلایی نابێتەوە، بۆیە ئەوان ئەو یاریزانەیان لە پلانەکانیاندا نیە.

لە ڕاستیدا ڕیال مەدرید لە دوو ساڵی ڕابردووەوە فێربووە و چیتر متمانەی بەو ئەستێرە فەرەنسییەکە نییە. یانە شاهانەکە چاوەڕێی ئەوە دەکات ئێمباپێ و پاریس سانجێرمان واز لە هاوکارییەکانیان بهێنن و یانەکەش ئامادەیی خۆی بۆ فرۆشتنی ئەو یاریزانە ڕادەگەیەنێت. تا ئەو کاتەش ڕیاڵ لە پەراوێزدا دەمێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button