جیهانگرنگترینمۆندیال

فیفا بەهۆی مۆندیالەوە 209 ملیۆن دۆلاری بەخشیە یانەكان

Yariga App

یاریگا –

یەكێتی تۆپی پێی جیهان ” فیفا ” رایگەیاند بەهای 209 ملیۆن دۆلاری رادەستی 440 یانەی جیهان كرد لە بەرامبەر بەشداریكردنی یاریزانەكانیان لە مۆندیالی 2022ی قەتەڕ.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین توانی ببێتە پاڵەوانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ دوای بردنەوەیان لە یاری كۆتایی بەرامبەر فەڕەنسا بە لێدانی یەكلاكەرەوە.

دابەشکردنی قازانج بەسەر یانەکاندا بەشێکە لە رێككەوتنی نێوان فیفا و یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا، کە تا ساڵی 2030 بەردەوام دەبێت، کە هەر یانەیەک بڕی 10 هەزار و 950 دۆلاری پێدەدرێت بۆ هەر یەک لەو یاریزانانەی کە بەشداری لە مۆندیال دەكەن و بڕەکەی زیاد دەکات بەپێی ژمارەی یاریزانانی بەشدار لە مۆندیال ئەو ڕۆژانەی یاریزانەكە لە پاڵەوانێتیەکەدا بەسەری دەبات.

بەپێی بەیاننامەكەی فیفا 837 یاریزان بەشدارییانكردووە لە یارییەكانی مۆندیال لە 51 فیدراسیۆنی ناوخۆیی و 440 یانەی جیاواز لە جیهاندا.

مانچێستەر سیتی زۆرترین یاریزانی بەشداری لە مۆندیال كرد و بڕی 4,596,445 مليۆن دۆلاریان وەرگرت لەبەرامبەر بەشداریكردنی یاریزانەكانیان لە یارییەكانی جامی جیهانی.

لە پلەی دووەم بارسێلۆنا دێت كە بڕی 4,538,955 ملیۆن دۆلاری وەرگرت و لە پلەی سێیەمیش بایرن میونشن دێت و پلەی چوارەمیش ریال مەدرید.

كورتكراوەی یاریی كۆتایی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ لە نێوان فەڕەنسا و ئەرجەنتین:

بابەتی زیاتر

Back to top button