بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

لۆدی پەیوەندی بە مارسلیاوە دەكات

Yariga App

یاریگا –

رینان لۆدی یاریزانی باڵی چەپی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی ئاتلێتیكۆ مەدریدی ئیسپانی پەیوەندی بە مارسلیای فەڕەنسیەوە دەكات.

گرێبەستەكەی لۆدی لەگەڵ ئاتلێتیكۆ مەدرید لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت.

كەمێك پێش ئێستا فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی و شارەزا لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە ئەوروپا لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویكردەوە، هەموو شتێك كۆتایی هات و رینان لۆدی پەیوەندی بە مارسلیای فەڕەنسیەوە دەكات.

ئەوەشی ئاشكرا كردووە، بەرگریكارە بەڕازیلیەكە بە بری 13 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە مارسلیاوە دەكات و ئاتلێتیكۆ مەدرید بڕگەیەكی لە گرێبەستەكەیدا زیاد كردووە ئەگەر لە داهاتوودا یانە فەڕەنسیەكە یاریزانەكە بفرۆشێت لە %20 بۆ ئەو یانەیە دەبێت.

رۆمانۆ ئەوەشی ئاشكراكردووە، سبەی پشكنینە پزیشكیەكان بۆ یاریزانەكە دەكرێت.

وەرزی رابردوو لۆدی بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە نۆتێنگهامەوە كرد و لەگەڵ ئەو یانەیە 32 یاری كرد توانی گۆڵێك بكات و گۆڵێكیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button