جیهان

دوو کۆمپانیای گەورە هەوڵی بەدەست هێنانی ڤینیسیوس دەدەن

Yariga App

یاریگا –

ڤینیسیوس جۆنیۆر گرێبەستەکەی لەگەڵ کۆمپانیای نایکی کۆتایی پێهاتووە چییتر رێکلام بۆ ئەم بڕاندە ناکات، بەم بۆنەیە کۆمپانیای ئەدیداس و پوما باشترین چانسی گرێبەستکردنیان هەیە لەگەل ئەم لاوە بەڕازییلیە.

چەند مانگێک لەمەوبەر ڤینیسیۆس جونیۆر کێشەی لەگەڵ سپۆنسەرەکەی، نایکی درووست بوو و چاوەڕوان دەکرا گرێبەستەکەی لەگەڵ کۆمپانیاکە هەڵبوەشێنێتەوە. ناڕەزایی ڤینیسیۆس لە نایکی بەهۆی بەشداری پێنەکردن لە ریکلامەکانی پێش جامی جیهانی کۆمپانیاکە و گرنگی نەدان بە تواناکانی وەک پێویست بوو.

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی مارکا، ڤینی بە فەرمی گرێبەستەکەی لەگەڵ کۆمپانیای نایک هەڵوەشاندەوە و بەم نزیکانە سپۆنسەری هەشتەمی رادەگەیەنرێت.

ئەستێرە بەڕازیلییەکە هاوکاری کۆمپانیاکانی وەک بێت ناسیۆناڵ، وەن فوتبۆڵ، زاهێ دیلیڤەری، پێپسی، گۆڵدن کۆنسێپت، ڤیڤۆ و EA Sports دەکات. زۆر گرنگی بە ریکلامەکانی دەدات.

بەپێی تەمەنی نەیمار پێدەچێت لە داهاتوویەکی نزیکدا ڤینیسیۆس ببێتە ئەستێرەی یەکەمی تۆپی پێی بەڕازیلی و براندە ئەڵمانیەکانی ئەدیداس و پوما کێبڕکێی گرێبەست کردن لەگەڵ ڤینی دەکەن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button