ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئینتەر میلان واز لە لوکاکو ناهێنێت

Yariga App

یاریگا –

بۆ گواستنەوەی رۆمێلو لوکاکۆ، یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی لەگەڵ یانەی چێڵسی لەندەنی لە گفتوگۆدایە.

رۆژنامەنووس فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، ئینتەر میلان ئۆفەرێکی بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بە چێڵسی کردووە بۆ گواستنەوەی لوکاکوی بەلجیکی و هێرشبەری یانەکە.

ئینتەر میلان نایەوێت لە لوکاکۆ جیا ببێتەوە، هێرشبەرەکەی بلوزیش ئۆفەرێکی گەورەی سعودییەکانی رەتکردووەتەوە، دەیەوێت لە ئەورپا بەردەوامبێت.

بەپێی قسەکانی رۆمانۆ، چێڵسی و ئینتەر گفتوگۆ لەسەر وردەکاری گرێبەستەکە دەکەن، نیرازۆری ترسی لەدەستدانی لوکاکوی هەیە، هیواخوازە بەزووی گواستنەوەی یاریزانە 30 ساڵانییەکە لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە.

هێرشبەرە بەلجیکییەکە لە هاوینی 2021 بە بڕی 113 ملیۆن پاوەند لە ئینتەر میلانەوە گواسترایەوە بۆ چێڵسی، تا هاوینی 2026 گرێبەستی لەگەڵ لەندەنییەکان هەیە، بەڵام پاش تەنیا یەک وەرز یاریکردن لە لەندەن، جارێکی دیکە گەڕایەوە ئینتەر میلان، ماوەی دوو وەرزە بەشێوەی خواستن درێسی یانە ئیتاڵییەکە دەپۆشێت.

رۆمیلۆ بە درێسی ئینتەر 132 یاری کردووە، 78 گۆڵی بۆ یانەکە کردووە و 32 گۆڵیشی درووست کردووە، نازناوێکی سێریا ئەی، جامی ئیتاڵیا و سوپەری ئیتاڵیاشی لەگەڵ یانەکە بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button