یاریگا
کلیان ئێمباپێ هێرشبەری هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی پاریس سانجێرمان خۆی بە شایستەی خەڵاتی باڵۆن دۆری ئەمساڵ دەزانێت.
هیرشبەرە لاوەکەی شازادەکان لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی NCI لەبارەی خەڵاتی باڵۆن دۆری ساڵی 2023 دەڵێت
ئێستا بەڵێ بیر لە بردنەوەی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی دەکەمەوە. ئەگەر بیریشی لێ نەکەمەوە، خەڵک بیر لە من دەکەنەوە، چونکە من هەمیشە یەکێکم لەو ناوانەی کە پاڵێوراوە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەکە، ئەمانە ئەو کەسانەن کە دەنگ دەدەن و منیش کاری خۆمم کردووە
ئێمباپێ سەبارەت بە پاڵێواروەکانی دیکەی بەدەست هێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆر گووتی
ڕکابەرەکانم؟ کاتێک لە ئاستێکی بەرزدا یاری دەکەیت، بێگومان چەند یاریزانی دیکەی کاریگەری هەن. بەڵام لە کۆتاییدا ئەوان پشتگوێ دەخرێن و یەکێک دەبێتە براوەی خەڵاتەکە. ئەگەر خەڵک پێیان وایە من کاریگەر بوومە، دڵخۆشم دەکات و متمانەم پێدەبەخشێت کە بەردەوام بم لەوەی کە دەیکەم
کلیان ئێمباپێ وەرزی رابردوو لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە کۆی 43 یاریی توانی 41 گۆڵ و 10 ئاسیست تۆمار بکات، هەروەها لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەشی گەیشتە یاریی کۆتایی مۆندیال و 8 گۆڵیشی تۆمار کرد.