ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

خوان لاپۆرتا، هۆکاری شکستهێنان لە گواستنەوەی ئاردا گولەر ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا باس لە هۆکاری شکستهێنان لە گواستنەوەی ئاردا گولەر دەکات.

خوان لاپۆرتا لە لێدوانێکی نویی بۆ رۆژنامەی سپۆرت، هۆکاری شکستهێنان لە گواستنەوەی گولەر ئاشکرا دەکات، سەرۆکەکەی بارسا بە رۆژنامە کەتەلۆنییەکەی راگەیاندووە تیچووی یاریزانە تورکییەکە سنووری تواناکانی ئەوانی تێپەڕاندووە.

گولەر بەر لەوەی گرێبەست لەگەڵ لۆس بلانکۆس واژح بکات ئامانجی بارسا بوو، دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە گەشتی بۆ ئیستانبوڵ کرد بۆ ئەوەی گرێبەستی یاریزانەکە یەکلایی بکاتەوە. بارسا نزیکبوو لە یەکلایی کردنەوەی گرێبەستەکە بە بڕی 17.5 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام بەهۆی ئۆفەرێکی زەبەلاحی ریال مەدرید شکستیان هێنا.

سەرۆکەکەی بارسا لەوبارەیەوە بەمشێوەیە بۆ رۆژنامەی سپۆرت دوا:

ئاردا گولەر بێت یاخود هەر یاریزانێکی دیکە، ئێمە هەندێک یاسای خۆمان هەیە بۆ گواستنەوەی یاریزانان، هەرگیز پێشێلی یاساکانمان ناکەین.

لاپۆرتا لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:

دەبوو ژیرانە مامەڵە بکەیم پێمانوایە پێدانی بڕە پارەیەکی زیاتر لەوەی شایستەی یاریزانەکەیە، کارێکی هەڵەیە و دوورکەوتینەوە لەو گرێبەستە

لاپۆرتا لە بارەی یکلایی بوونەوەی گرێبەستەکە لە بەرژەوەندی رکابەرەکەی گوتی:

پاشان هەندێک یانەی دیکە هاتنە ناو کێبڕکێکە، دوای ئەوانیش ریال مەدرید هاتت، بە درووستیان زانی ئەو بڕە پارەیە بدەن کە یانەکە دوای دەکات.

تێچووی گرێبەستی ئاردا گولەر لەسەر ریال مەدرید 20 ملیۆن یۆرۆ بووە، بە پاداشتەکانیشەوە گەیشتووەتە 35 ملیۆن یۆرۆ، و رۆژنامەکە باس لەوە دەکات ڕەنگە گەیشتبێتە 45 ملیۆن یۆرۆش.

بەپێی مەرجێکی گرێبەستەکە، ریال مەدرید لە داهاتوو گولەر بە هەر یانەیەک بفرۆشێت دەبێت %20ـی پارەکە بە یانەی فەنەرباچێ بدات.

خودی یاریزانەکە لە بارەی پەیوەندی کردن بە ریال مەدرید گوتی، کاتێک ئۆفەری ریال مەدریدم بۆ هات سەرجەم ئۆفەرەکانی دیکە گرنگی خۆیان لەدەستدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button