بارسێلۆنا نزیکە لە گواستنەوەی شوێنگرەوەی بۆسکێتس
یاریگا
یەکێک لە گرنگترین ئامانجەکانی ئەم هاوینەی بارسێلۆنا، گواستنەوەی جێگرەوەی سێرجیۆ بوسکێتسە، کە لە کۆتایی وەرزی ڕابردوودا کامپ نۆی بە یەکجاری جێهیشت.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بانگەشەی ئەوەی کردووە بلاوگرانا لەگەڵ ئۆریۆل ڕۆمیۆ ناوەڕاستکاری یانەی جیرۆنا گەیشتووەتە رێکەوتن و پێش گەشتەکەیان بۆ ئەمریکا رێکەوتنی کۆتایی لەگەڵ یانەکەشی واژۆ دەکەن.
بارسێلۆنا توانیویەتی ئەم یاریزانە تەمەن 31 ساڵە رازی بکات و بۆ کۆتایی هێنان بە گواستنەوەکەشی دەبێت لەگەڵ جیرۆنا بگاتە ڕێککەوتن. باس لەوەش دەکرێت کە هەردوو یانە دانوستانێکی باشیان ئەنجامداوە و ئەگەر شتێکی تایبەت ڕوونەدات، ئەوا بەم نزیکانە گرێبەستەکە لەگەڵ ئۆریۆل کۆتایی پێدێت.
بڕگەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ناوەراستەکەی جیرۆنا لە نێوان 5-10 ملیۆن یۆرۆیە و بەپێی دانوستانەکانی نێوان هەردوو یانە پێشبینی دەکرێت ئەم ڕێژەیە لە 10 ملیۆن زیاتر نەبێت. بەڵام بەهۆی کێشە داراییەکانی، بارسا هەوڵدەدات داشکاندنێکی باش لە گرێبەستەکە بکات.