ئینگلتەراگرنگترین

ئێدوین ڤان دێر سار لە مردن رزگاری بووە

Yariga App

یاریگا –

ئانماری ڤان کێسترێن، هاوسەری ئێدوین ڤان دێر سار بە میدیاکانی راگەیاند هاوسەرەکەی لە مردن رزگاری بووە.

گۆڵپارێزەکەی پێشووی ئەیاکس و مانچێستەر یونایتد، رۆژی هەینی لە کڕواتیا دۆخی تەندرووستی تێکچوو، بەهۆی خوێنبەربوونی مێشک رەوانەی نەخۆشخانە کرا، کە بۆ بەسەربردنی پشووەکانی رووی لەو وڵاتە کردبوو.

ئانماری لە بەیان نامەیەکدا کە لە رێگەی یانەی ئەیاکس بڵاویکردووەتەوە رایگەیاندووە ڤان دێر سار، مەترسی مردنی لەسەر نەماوە، بەڵام هێشتا لەژێر چاودێری چڕدایە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، کاتێک سەردانی دەکەن دەتونن پەیوەندی لەگەڵ ببەستن، دەبێت ئارامبن و چاوەڕوانی ئاسایی بوونەوەی دۆخی تەندرووستی بکەن.

گۆڵپارێزە هۆڵەندییەکە بە درێسی مانچێستەر یونایتد 266 یاری کردووە، 202 گۆڵی لێکراوە و لە 135 یاریشدا تۆڕی گۆڵەکەی بە خاوێنی پاراستووە.

بە درێسی یانە هۆڵەندییەکەش 312 یاری کردووە، 259 گۆڵی لێکراوە و لە 139 یاریشدا تۆڕی گۆڵەکەی بە خاوێنی پاراستووە.

هەروەها بە درێسی یانەی یوڤێنتوس 88 یاری کردووە، 74 گۆڵی لێکراوە و لە 41 یاریشدا تۆڕی گۆڵەکەی بە خاوێنی پاراستووە.

جیا لەو یانەنەش بە درێسی یانەی فولهام 154 یاری کردووە، 183 گۆڵی لێکراوە و لە 52 یاریشدا تۆڕی گۆڵەکەی بە خاوێنی پاراستووە.

بە درێسی هەڵبژاردەی هۆڵەنداش 130 یاری کردووە، 2 نازناوی چامپیۆنزلیگ، 4 نازناوی پرێمەرلیگ، 1 نازناوی جامی جیهانی یانەکان، 1 نازناوی سوپەری ئەوروپا، 1 نازناوی یۆرۆپالیگ، 2 نازناوی کاراباو کەپ، 4 نازناوی خولی هۆڵەندی، 3 نازناوی جامی هۆڵەندا 3، نازناوی سوپەری هۆڵەندا و 4 نازناوی جامی قەڵغانی ئینگڵتەڕای بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button