قاوەی یاریگاگرنگترین

لە قاوەی بەیانیانی یاریگا.. پۆگبا ئۆفەرێکی خەیاڵی پێشکەشکرا، مانچێستەریش لە ئۆنانا نزیکە

بەدەم قاوە خواردنەوەیەک خوێنەری دوایین هەواڵ و پێشهاتە وەرزشییەکان بە

Yariga App

یاریگا –

دوای تووشبوونی بە خوێنبەربوونی مێشک ڤان دێر سار، هێشتا لە ژێر چاودێری چڕدایە، بەڵام مەترسی لەسەر ژیانی نەماوە – بی بی سی

ئەمڕۆ ئەیسی میلان بە فەرمی گواستنەوەی پۆڵیسیچ رادەگەیەنێت – فابریزیۆ رۆمانۆ


پۆگبا ئۆفەرێکی کە سعودیە بۆ هاتووە بە بەهای 128 ملیۆن پاوەند بۆ سێ وەرز – لاگازێتا دیلۆ سپۆرت

هاری کەین ئارەزووی پەوەندی کردن بە بایرن میونشن دەکات، لە کاتێکدا یانە ئەڵمانییەکە خۆی ئامادە دەکات بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەری سێیەم بە تۆتنهام –(ESPN)

چێڵسی ئامادەکاری دەکات بۆ پشکەشکردنی ئۆفەرێک بە ریان چێرکی، هێرشبەری تەمەن 19 ساڵانی یانەی لیۆن – (ESPN)

ئێڤەرتن گریگی بە هێرشبەری مانچێستەر یونایتد، ئەنتۆنی ئیلانگای تەمەن 21 ساڵان دەدات – فووت مێرکاتۆ

مانچێستەر یونایتد نزیکە لە یەکلایی کردنەوەی گرێبەستی ئەندرێ ئۆنانا – سکای سپۆرت

ئارسیناڵ دەیەوێت بەر لەوەی یانەکە لە رۆژی یەکشەممە گەشت بەرەو ئەمریکا بکات، گرێبەستی دێکلان ڕایس یەکلایی بکاتەوە – سکای سپۆرت

ئارسیناڵ، چێڵسی و تۆتنهام لە کێبڕکێدان بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی گابری ڤیێگا، ناوەڕاستکاری ئیسپانی یانەی سێلتا ڤیگۆ – (Le10Sport, in French)

مانچێستەر سیتی هەوڵی گرێبەستکردن لەگەڵ هاریسۆن پارکەری تەمەن 16 ساڵ و بەرگریکاری مانچستەر یونایتد دەدات،وەک تۆڵەسەندنەوەیەک لە یونایتد کە هەوڵی گواستنەوەی جاک و تایلەر فلێچەری دووانە 16 ساڵانەکەی دەدات – مانچێستەر ئێڤنینگ نیوز

 

بابەتی زیاتر

Back to top button