ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

مانچێستەر سیتی نزیکە لە گواستنەوەی ئەستێرەیەکی مانچێستەر یونایتد

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی نزیکە لە گواستنەوەی هاریسۆن پارکەری تەمەن 16 ساڵ، ئەستێرەی تازەپێگەیشتووی مانچستەر یونایتد. جیا لە پاڵەوانی پرێمەرلیگ یانەکانی ترییش بە دوای واژۆی ئەو بەرگریکارە لاوەن.

هاریسۆن لە تیپی لاوانی مانچێستەر یونایتد یاری دەکات،لە گواستنەوەیەکی دەگمەنی نێوان هەردوو یانە مانچستەرەکەدا، بەپێی زانیارییەکان پێشبینی دەکرێت پارکەر پەیوەندی بە مان سیتیەوە بکات.

پارکەر وەرزی رابردوو یەکەم یاری خۆی لەگەڵ یانەی یونایتد بۆ خوار 18 ساڵان ئەنجامدا. بڕیار بوو لەم هاوینەدا ببێتە ئەستێرەیەکی دیار لە ئۆڵدترافۆرد.

شەیتانە سوورەکان یەکێک لە باشترین گرێبەستەکانیان پێشکەش بە پارکەر کردووە، تاوەکوو رێگر بن لە پەیوەندی کردنی بە یانە رکابەرەکەی. بە پێی هەواڵێکی فابریزیۆ رۆمانۆ، پارکەر بڕیاریداوە پەیوەندی بەسیتیزن بکات.

پارکەر پێشتر نۆ ساڵ لە ئەکادیمیای ئارسناڵ بووە، لە مانگی ئەیلولی 2021 بڕیاری گواستنەوەی بۆ یونایتد راگەیاند، بەڵام ئێستا بڕیارە جارێکی تر بگوازرێتەوە بۆ یەکێکی تر لە یانە سەرەکییەکانی پریمەرلیگ، مانچێستەر سیتی توانی پێشبڕکێکە بباتەوە بۆ ئەوەی داهاتووی ئەو یاریزانە مسۆگەر بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button