ئاسیاسعوودیە

مێژووییترین مەشق و راهێنانی ئیتیحادی سعودی

Yariga App

یاریگا –

ئەستێرە بەناوبانگەکانی ئیتیحادی سعودی یەکەم مەشق و راهێنانیان لەگەڵ ئەم تیپە ئەنجامدا.

یانەی ئیتیحاد یەکێکە لە بەناوبانگترین یانەکانی گواستنەوەی هاوینە بۆ وەرزی 2023-2024. ئەم یانەیە زۆر زوو دەستی بە کارەکانی کرد بۆ راکێشانی ئەستێرەکان و هەمووانی تووشی شۆک کرد بە کڕینی کەریم بێنزێما لە ریاڵ مەدرید و هەروەها هەنگاوی داهاتووی ئەم یانەیە بریتی بوو لە گرێبەست کردن لەگەڵ ئێنگۆلۆ کانتێ و جوتا.

هاندەرانی ئیتیحاد دوای هاتنی ئەو ئەستێرانە خولەکەکانی دەستپێکی وەرزی نوێ دەژمێرن بۆ ئەوەی لە نزیکەوە بینەری یارییەکانیان بن هەروەها تامەزرۆی بینینی ئەستێرە گەورەکانی تۆپی پێی جیهانن کە درێسی تیپە دڵخوازەکەیان لەبەردایە، ئەو ئەستێرەیانەی کە خاوەنی ناسناوی جامی جیهانی و چامپیۆنزلیگن.

شەوی رابردوو شەوێکی گرنگ بوو لە مێژووی یانەی ئیتیحاددا، کەریم بێنزێما و ئێنگۆلۆ کانتێ و جۆتا بە جلوبەرگی مەشقەکانی ئەم یانەیە لەژێر راهێنەرایەتی نۆنۆ سانتۆس لەگەڵ هاوڕێ نوێیەکانیان، لەناو یاریگای یانەی ئیتیحاد بەشداری کەمپی مەشقەکانی تیپەکەیان کرد و بۆ یەکەمجار لەگەڵ تیپە نوێیەکەیان مەشق و راهێنانیان ئەنجام دا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button