ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

هێرشبەرێكی چێڵسی پەیوەندی بە یونیەن بەرلینەوە کرد

Yariga App

یاریگا-یانەی چێڵسی رایگەیاند  دەیڤد فۆفانای هێرشبەری یانەکەیان بە خواستن گوازراوەتەوە بۆ یونیەن بەرلینی ئەڵمانی.

فۆفانا لە چێڵسی چانسی یاریکردنی کەم بوو، بە گواستنەوەکە رازیبوو بەهۆی ئەوەی یونیەن وەرزی داهاتوو بەشداری لە خولی پاڵەوانەکان دەکات و لە بەرامبەردا چێڵسی لە هیچ خولێکی ئەورووپی یاری ناکات.

ناوبراو لە گواستنەوەی زستانەدا گوێزرایەوە چێڵسی و تەمەنی تەنها ٢٠ ساڵە. ماوەی خواستنەکەی لە ئەڵمانیا بۆ وەرزێکە و یانەکەی بەهیوایە بە ئاستێکی باشترەوە بگەڕێتەوە لەندەن.

فۆفانا لە ٢٠٢٢ دا ٢٠ گۆڵی بۆ مۆڵدی نەرویژی تۆمارکرد بەڵام پاش گواستنەوەی بۆ چێڵسی تەنها لە سێ یاری پریمەلیگ بەشداری پێکرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button