ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیە

لازیۆ: ١٤٠ ملیۆنی میلانمان رەتکردەوە بۆ ساڤیچ

Yariga App

یاریگا-کلاودیۆ لۆتیتۆ سەرۆکی لازیۆ دەڵێت  لە رابردوودا گرێبەستێکی ١٤٠ ملیۆن یۆرۆیی ئەیسی میلانیان رەتکردووەتەوە بۆ میلیکۆڤیج ساڤیچ.

هاندەرانی لازیۆ تووڕەن لە رازیبوونی یانەکە بە فرۆشتنی ئەستێرەکەیان بە هیلالی سعوودی، بەڵام لۆتیتۆ بەرگری لە خۆی و یانەکەی کرد لەو باسەدا و بۆ کاڵچیۆ مێرکاتۆ وتی

نەمدەویست بڕوات هەر بۆیە ئامادەبووم گرێبەستێکی تازەی پێشکەشبکەم بە مووچەی ساڵانەی شەش ملیۆن یۆرۆ بەڵام ئەو رەتیکردەوە و داهاتووی خۆی هەڵبژارد. لە ٢٠١٨دا  ئادریان گالیانی ١٤٠ ملیۆن یۆرۆی پێداین. ٦٠ ملیۆنی راستەوخۆ و ٨٠ی دیکە بە قیستی پێنج ساڵ بەڵام من رەتمکردەوە و پەشیمانیش نیم”.

لۆتیتا وتیشی هیلال کەمتر لە ٥٠ ملیۆنی پێشکەشکردووە بەڵام بەڵێنم بە خۆی دابوو بە ئۆفەرێکی کەم رازیبم ئەگەر خۆی بیەوێت بڕوات.

سەرۆکەکە وتیشی هێشتا گرێبەستەکە واژۆنەکراوە و دڵنیانیە لەوەی دەمێنێتەوە یان دەچێتە هیلال.

بابەتی زیاتر

Back to top button