ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هۆكاری تێكچوونی گرێبەستی زیاش لەگەڵ نەسڕ ئاشكرا بوو

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان هۆكاری تێكچوونی گرێبەستی حەكیم زیاش لەگەڵ نەسڕی سعودی ئاشكرا دەكەن.

هەردوو یانەی چێڵسی ئینگلیزی و نەسڕی سعودی گەیشتنە رێككەوتن بۆ گواستنەوەی حەكیم زیاش بۆ یانە سعودیەكە.

لە كاتی ئەنجامدانی پشكنینە پزیشكیەكان لەگەڵ یانە سعودییەكە گرێبەستی زیاش شكستیهێنا.

بەپێی زانیاریەكانی پێگەی گۆڵ گواستنەوەی زیاش بۆ یانەی نەسر شکستی هێنا، دوای ئەوەی یانە سعودییەکە دەستکاری ئۆفەرە داراییەکەی بۆ ئەستێرە مەغریبییەکە کرد، بەهۆی ترسی پێکان لە ئەژنۆیدا.

ئۆفەرە نوێیەكەی نەسڕ موچەی %40ی بۆ یاریزانەكە كەمكردەوە و ساڵانە 15 ملیۆن یۆرۆی بە یاریزانەكە دیاریكرد بەڵام یاریزانەكە هەر زوو ئۆفەرەكەی رەتكردەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button