ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا یاریزانێكی دەفرۆشێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی گەیشتووەتە رێككەوتن لەگەڵ ریال بیتس بەمەبەستی فرۆۆشتنی ئەلێكس كۆیادۆ بە یانە ئەندەلوسییەکە لە گواستنەوەكانی هاوینەی ئەمساڵدا.

وەرزی رابردوو كۆیادۆ لە ریزەكانی ئێلچی بە خواستن یاری دەكرد و دوای كۆتاییهاتنی ماوەی خواستنەكەی گەڕایەوە بارسێلۆنا و لەگەڵ ئەو یانەیە تا هاوینی 2024 گرێبەستی هەیە.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ریال بیتس گەیشتووەتە رێككەوتنی كۆتایی لەگەڵ بارسێلۆنا بەمەبەستی كڕینی كۆیادۆ.

رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كۆیادۆ ریزەكانی بارسێلۆنا جێدەهێڵێت بەشێوەی خۆڕایی پەیوەندی بە ریال بیتسەوە دەكات.

ئەلێكس كۆیادۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button