ئینگلتەرا

سعودیەکان واز لە لوکاکو ناهێنن

Yariga App

یاریگا

رۆمێلو لوکاکو هێرشبەری بەلجیکی یانەی چێڵسی ئینگڵتەرا سەرەڕای ئەوەی دەیەوێت لە ئەوروپا بەردەوام بێت، بەڵام یانەی هیلالی سعودی وازی لێ ناهێنێت.

چەند رۆژێک لەمەوبەر کارگێری یانەی هیلالی سعودی ئۆفەرێکی بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە بەلجیکیەکە پێشکەشی یانەی چێڵسی کرد، بەڵام یاریزانەکە ئۆفەرەکەی رەتکردەوە و ئامانجیەتی لە ئەوروپا بەردەوام بێت.

دوای ماوەیەک جارێکی دیکە یانە سعودیەکە هەوڵەکانی بۆ رازیکردنی لوکاکو دەست پێکردووەتەوە و Sacha Tavolieri رۆژنامەنوسی بەلجیکی بڵاویکردەوە ئەمجارەیان یانەی هیلال ئۆفەرێکی گەورەتری پێشکەشی هێرشبەرەکەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان کردووە.

ئەو رۆژنامەنوسی بڵاویشی کردەوە یانە سعودیەکە ئامادەیە بۆ ماوەی سێ ساڵ بەرامبەر 70.3 ملیۆن یۆرۆ لوکاکو بگوازێتەوە ریزەکانی و لەو بڕوایەشدان دەتوانن ئەو یاریزانە رازی بکەن. هەروەها رۆژنامەنوسەکە بڵاویشی کردەوە تەنها یانەی هیلال ئامادەیە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لوکاکو کە 40 ملیۆن یۆرۆیە پێشکەشی یانەی چێڵسی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button