ریال مەدرید شوێنگرەوەی ئانچێلۆتی دەستنیشانکرد
یاریگا –
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی شوێنگرەوەی کارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی دەستنیشانکردووە.
رۆژنامەنووس کریستیان فاڵک، لە پێگەی کۆت ئۆفساید بڵاویکردووەتەوە، پێدەچێت چابی ئەڵۆنسۆ، ئەو بژاردەیە بێت کە فلۆرێنتینۆ پێرێ بیری لێکردووەتەوە بۆ شوێنگرتنەوەی کارلۆ ئانچێلۆتی، لە هاوینی 2024.
ناوی جولیان ناگلیسمان، راهێنەری پێشووی بایرن میونشن بەستراوەتەوە بە بایر لیڤەرکوزن، خودی راهێنەرە ئەڵمانییەکەش ئارەزووی وەرگرتنی ئەو پۆستە دەکات.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، بیرۆکەی ریال مەدرید ئەوە بووە لەم هاوینە چابی بکات بە شوێنگرەوەی ئانچێلۆتی.
بەڵام راهێنەرە ئیسپانییەکە ئارەزووی کردووە ئەم وەرزەش لە بۆندسلیگا بمێنێتەوە، بەڵام لە هاوینی داهاتوو هیچ بیانوییەکی نامێنێت بۆ پەیوەندی نەکردن بە یانە کۆنەکەی.
کارلۆ لە 2024 گرێبەستەکەی لەگەل ریال مەدرید کۆتایی دێت، بەپێی زۆربەی میدیا جیهانییەکان، راهێنەرە ئیتاڵییەکە لە هاوینی داهاتوو مەدرید جێدەهیڵێت، دەبێت بە راهێنەری نوێی هەڵبژاردەی بەرازیل.
بژاردەی یەکەمیش بۆ پڕکردنەوەی شوێنی کارلۆ، چابی ئاڵۆنسۆی ئیسپانی و یاریزانی پێشووی یانەکەیە.