لە قاوەی بەیانیانی یاریگا.. پاریس شوێنگرەوەی ئێمباپێی دەستنیشانکرد، بایرن ئۆفەرێکی فەرمی بۆ هاری کەین نارد
بەدەم قاوە خواردنەوەیەک خوێنەری دوایین هەواڵ و پێشهاتە وەرزشییەکان بە
یاریگا –
ریال مەدرید پلانی داناوە لە 2024 چابی ئەڵۆنسۆ بکات بە شوێنگرەوەی کارلۆ ئابچێلۆتی – کریستیان فالک
یوڤێنتوس پێشنیاری بۆ چێڵسی کردووە، یانە لەندەنیەکە لوکاکو و 25 ملیۆن یۆرۆ بدەن بە یوڤێ لە بەرامبەر ڤلاهۆڤیچ – فووتبۆڵ لەندەن
لوکاکو ئامادەیە ساڵانە یەک ملیۆن یۆرۆ لە مووچەکەی کەمبکرێتەوە لە پێناو گەڕانەوە بۆ ئینتەر میلان – تەلەگراف
بایرن میونشن، بۆ گواستنەوەی هاری کەین، ئۆفەرێکی 70 ملیۆن پاوەندی پێشکەش بە تۆتنهام کردووە – گاردیان
ستێڤن جێرارد، راهێنەری ئیتیفاقی سعودی گفتوگۆی لەگەڵ ویلفرێد زاها کردووە بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە بە مووچەی ساڵانەی 16 ملیۆن یۆرۆ – مەیل
مانچێستەر یونایتد ئامادەکاری دەکات ئۆفەرێکی نوی پێشکەش بە ئەتڵانتا بکات بۆ گواستنەوەی راموس هۆیلوند، لەگەڵ یاریزانەکە لەسەر مەرجە کەسییەکان رێککەوتوون – نیکۆلۆ شیرا
فولهام و کریستاڵ پاڵاس ئارەزووی گواستنەوەی سێرجینیۆ دێست، بەرگریکاری بارسێلۆنا و هەڵبژارەی ئەمریکا دەکەن – مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ
پاریس سانجێرمان ڤلاهۆڤیچی کردووەتە ئامانج – فابریزیۆ رۆمانۆ
هارڤی بارنزی بەرگریکاری لێستەر سیتی دەیەوێت لەم هاوینە بچێستە نیوکاسڵ یونایتد – فووتبۆڵ ئینسایدەر
پاریس سانجێرمان بە نیازە ڤیکتۆر ئۆسیمین، بکات بە شوێنگرەوەی کێلیان ئێمباپێ – لاگازێتا دیلۆ سپۆرت
ئەفسانەی ئەمریکی لاندۆن دۆناڤان، رەخنە لە پۆلیسیچ دەگرێت بەهۆی چوونی بۆ میلان و پەیوەندی نەکردنی بە خولی وڵاتەکەی – فۆکس سپۆرت
جۆزێ مۆرینیۆ ئارەزوو دەکات گرێبەست لەگەڵ سکۆت مەکتۆمینەی واژۆ بکات – فووتبۆڵ ترانسفێر
تیمبەری هۆڵەندی بە سەرکەوتووی پشکنینی پزیشکی لەگەڵ ئارسیناڵ ئەنجامدا – میترۆ
ئێڤەرتن ئۆفەرێکی پێشکەش بە ئاشلی یۆنگی تەمەن 38 ساڵان کردووە، یاریزانەژکە گرێبەستی لەگەڵ ئەستۆن ڤێلا کۆتایی هاتووە – فووتبۆڵ ئینسایدەر