ئیتاڵیا
یوڤێنتوس شوێنگرەوەی ڤلاهۆڤیچ دیاری دەکات
یاریگا
دۆشان ڤلاهۆڤیچ هێرشبەری سڕبی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەم هاوینە ریزەکانی یانەکەی جێدێڵێت.
رۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی زانیاری دەستکەوتووە، خانمە پیرەکە بێ هیوا بووە لە مانەوەی گۆڵکارە سڕبیەکەی، بۆیە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی شوێنگرەوەکەی دەست پێکردووە.
لاگازێتا زانیویەتیشی یوسف نەسیری هێرشبەری مەغریبی یانەی سێڤییا ئیسپانیا، یەکێک لە ئامانجەکانی بیانکۆنێریە بۆ شوێنگرەوەی ڤلاهۆڤیچ.
دۆشان گرێبەستی لەگەڵ یوڤێنتوس ماوە، بەڵام ئەو یاریزانە لە یانەکەی دڵخۆش نیە و بۆیە بڕیاریداوە ئەم هاوینە یانەکەی جێبێڵێت، چەند یانەیەکیش لەسەر هێڵن بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە.