ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

كوادرادۆ: رۆناڵدۆ نایەوێت لە سعودیە بم

Yariga App

یاریگا –

خوان كوادرادۆ، یاریزانی هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیا و پێشووی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی باس لەو ماوە دەكات لە یانە ئیتاڵییەكە بووە.

كوادرادۆ لە دوای كۆتاییهاتنی وەرز و لە دوای بەسەرچوونی گرێبەستەكەی ریزەكانی خانمە پیرەكەی جێهێشت.

لە لێدوانێكیدا بۆ پێگەی تۆتۆ مێركاتۆ كوادرادۆ ووتی: هەست بە باشی دەكەم، هێشتا توانا و هێزم هەیە، گەیشتن بە مۆندیالی 2026 ئامانجمە، %150ی ئاستم پێشكەش دەكەم بۆ ئەوەی لەوێ بم.

بەردەوام بوو ووتی: بە هێمنی بیردەکەمەوە، بریکارەکەم بە باشی ئاگاداری ئەوە دەبێت، هەندێک بژاردە هەیە و دەبینین و بزانین چی باشترینە.

كاتێك پرسیاری یاریكردن لە سعودییەی لێكرا بە پێكەنینەوە ووتی: من ركابەریم خۆشدەوێت، كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەوێیە، ئەو منی ناوێت، من ئارامم و لەگەڵ بریكارەكەم قسە دەكەین و باشترین بڕیار دەدەین.

لە كۆتایشدا ووتی: من زۆر شانازی بە كاتەكانم لەگەڵ یوڤێنتوس دەكەم، ئەگەر بیر لە هەموو شتێك بكەیتەوە 8 ساڵ ركابەریكردن لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان، دەبێت بڵێم سوپاس بۆ خوا.

خوان كوادرادۆ

كوادرادۆ لەگەڵ یوڤێنتوس 314 یاری كردووە و 26 گۆڵی كرد و 65 گۆڵیشی درووست كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button