لە قاوەی بەیانیانی یاریگا.. بایرن میونشن ئۆفەرێک پێشکەش بە هاری کەین دەکات، سێ یانەش لوکاکویان کردووەتە ئامانج
بەدەم قاوە خواردنەوەیەک خوێنەری دوایین هەواڵ و پێشهاتە وەرزشییەکان بە
یاریگا –
چاوەڕوان دەکرێت بایرن میونشن، بۆ گواستنەوەی هاری کەین، ئۆفەرێک بە بەهای 70 ملیۆن پێشکەش بە تۆتنهام بکات، بەڵام پێناچێت تۆتنهام بەم ئۆفەرە رازیبێت، سەرەڕای ئەوەی یەک ساڵ لە گرێبەستەکەی ماوە – مەیل
چێڵسی 40 ملیۆن پاوەندی دەوێت بۆ دەستبەرداربوون لە لوکاکو، هیلال و یوڤێنتوس گرنگی بە یاریزانەکە دەدەن، ئینتەر میلانیش ئۆفەرێکی پشکەشکرد و چێڵسی رەتیکردەوە – گاردیان
مانچێستەر یونایتد لەگەڵ راسموس هۆیلوند، هێرشبەری دانیمارکی یانەی ئەتلانتا لەسەر مەرجە کەسییەکان رێککەوتن، یانە ئیتاڵییەکەش 60 ملیۆن پاوەندی دەوێت –فووتبۆڵ تڕانسفەر
تۆتنهام دەیەوێت مارک کوکۆریلای ئیسپانی بکات بە شوێنگرەوەی ئیڤان پێریسیچی کڕواتی – فووتبۆڵ تڕانسفەر
تۆتنهام و ناپۆلی ئارەزووی گواستنەوەی بەرگریکاری بۆرووسیا مۆنشنگلادباخ ئیتاکورای تەمەن 26 ساڵ دەکەن – سکای سپۆرت
شەش یاریزانی پاریس سانجێرمان، کە دوو یاریزانیان لەم هاوینە پەیوەندیان بە یانەکە کردووە، لەلای بەرپرسانی یانەکە سکاڵایان لە ئێمباپێ کردووە بەهۆی لێدوانەکانی ئەم دواییەی – سکای سپۆرت
چێڵسی لەگەڵ ئارسیناڵ دەستی بە گفتوگۆ کردووە بۆ گواستنەوەی هێرشبەری ئەمریکی، فلۆریان بالوگانی تەمەن 22 ساڵان – مەیل
ویلفرێد زاها، گرێبەستەکەی لەگەڵ کریستاڵ پاڵاس کۆتایی هاتووە، ئۆفەرێکی گەورەی سعودییەکانی رەتکردووەتەوە، پاریس، ناپۆلی و گالاتسەڕای گرنگی بە یاریزانەکە دەدەن – گاردیان
بایرن میونشم 50 ملیۆن یۆرۆی وەک پارەی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی کیم مین جای پێشکەش بە ناپۆلی کرد، یاریزانەکە تا 2028 باڤارییە – سکای ئەڵمانیا
ئینتەر میلان، یان سۆمەری سویسری و گۆڵپارێزی بایرن میونشنی کردووەتە ئامانج – سکای ئەڵمانیا
فولهام ئامادەکاری دەکات ئۆفەرێکی نوێ پێشکەش بە ویلیانی بەڕازیلی بکات، یاریزانە 34 ساڵانییەکە هەفتەی رابردوو یەکەم ئۆفەری یانەکەی رەتکردەوە –فووتبۆڵ ئینسایدەر
کیلیان ئێمباپێ هێرشی تونی کردە سەر پاریس سانجێرمان و یانەکەی بەوە وەسفکرد کە توانای بردنەوەی چامپیۆنزلیگی نییە و تەنیا بەشداری پاڵەوانێتییەکە دەکات – لێدوانی یاریزانەکە