ئیسپانیا

چاڤی بەهۆی زۆری یاریزان تووشی گرفت بووە

Yariga App

یاریگا

ئەگەر کارگێری بارسێلۆنا گۆڕانکاری نەکات، ئەوا سێشەممەی داهاتوو چاڤی دەبێت لەگەڵ 39 یاریزان دەست بە ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ بکات، ئەمەش پێچەوانەوی پلانەکانیەتی.

چاڤی هێرناندێز هۆکاری نیگەرانی زۆری هەیە و بێهەڵوێستی ڕەها لە بابەتی دەرچوونی یاریزانەکان ناڕەحەتی لێکەوتووەتەوە. چەند یاریزانێک لە لیستی دەرچوونی راهێنەرەکەی بلاوگرانان، بەڵام تا ئێستا یانەکە ڕێگەیەکی بۆ ڕزگاربوون لەو یاریزانانە نەدۆزیوەتەوە.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، دوای دوو ڕۆژ پێویستە بلاوگرانا بە 27 یاریزانەوە دەست بە ئامادەکارییەکانی بکات. ئەم لیستە یاریزانانی تیپی یەکەم و ئەو یاریزانانەی بە خواستن چوون بەڵام ئێستا گەڕاونەتەوە و هەندێک یاریزانی تیپی دووەم و لاوان لەخۆدەگرێت. ئەمە کۆتایی چیرۆکەکە نییە و دوای 10 ڕۆژ بەشێک لە یاریزانانی بارسا ئەوانەی لەگەڵ هەڵبژاردەکانیان بوون دەگەڕێنەوە، بەجۆرێک پێدەچێت مەشقەکانی بارسا بە ئامادەبوونی 39 یاریزان دەست پێ بکات.

ڕۆژی دووشەممە 27 یاریزان پشکنینی پزیشکیان بۆ دەکرێت کە پێنج یاریزانی خواستن نیکۆ، لێنگڵێت، عەبدێ، سێرجینۆ دێست و کیادۆ، لەگەڵ یازدە یاریزانی ئاسایی، ئەنجێل ئالارکۆن، مارک کاسادۆ، ئونای هێرناندێز، فێرمین لۆپێز، ستانیس پێدرۆلا، چادی ڕیاز، لامین یامال، پاو پریم، مارک گۆیۆ، مایکل فای و دیێگۆ کوچن و 10 یاریزانی تیپی یەکەم، مارکۆس ئەلۆنسۆ، ڕۆناڵد ئاراوخۆ، پێدری، ئەلیخاندرۆ باڵدە، ڕافینیا، فێران تۆرێس، ئێریک گارسیا، سێری ڕۆبێرتۆ، ئیناکی پێنا و پابلۆ تۆرێ. هەروەها ئینیگۆ مارتینێز کە دووەم یاریزانی ئەم وەرزەیە، لە 10ی تەمموز پەیوەندی بە مەشقەکانەوە دەکات.

لە سێشەممەی داهاتووەوە، ئیلکای گوندۆگان، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، فرانکی دی یۆنگ، مارک ئاندرێ تێر شتیهن، عوسمان دێمبلی، ژول کوندێ، گاڤی، کریستینسن، فرانک کیسی، ئەنسو فاتی و ئارناو تێناس لە مەشقەکاندا دەبینین.

ئەم هەموو یاریزانە بونەتە بارگرانی لەسەر یانەکە و تاوەکو ئێستا کارگێری بارسا چارەنوسی بەشێک لە یاریزانەکانی یەکلایی نەکردووەتەوە، بۆیە چاڤی هێرناندێز داوای کردووە پێش دەست پێکردنی ئامادەکارییەکان، چارەنوسی یاریزانە زیادەکان یەکلایی بکرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button