ئیسپانیاگرنگترین

ڤیتۆر رۆکێ پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا یەکەم ئۆفەری فەرمی خۆی پێشکەش بە ئەتلەتیکۆ پارانێنسێ کرد بۆ کڕینی ڤیتۆر رۆکی (تیگرینۆ).

ڤیتۆر رۆکێ، هێرشبەری تەمەن 18 ساڵەی یانەی ئەتلەتیکۆ پارانێنسێی بەڕازیلی، کە نازناوی تیگرینۆ (پڵنگی بچووک)ی لێنراوە، بە یاریزانی نوێی بارسێلۆنا هەژمار دەکرێت.

ئەم گواستنەوەیە لەم دواییانەدا لەلایەن فابریزیۆ رۆمانۆ پشتڕاستکرایەوە و بڕیارە تا مانگی یەک بۆ یانە بەڕازیلییەکە یاری بکات و لە نیوەی دووەمی وەرزەوە بچێتە یانەی بارسێلۆنا. رۆکی لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا ئاستێکی نایابی لە پارانێنسێ و تیپی لاوانی بەڕازیلی پێشکەش کردووە و بارسێلۆنا ئامادەیە بڕە پارەیەکی زۆر لە گواستنەوەی ئەو دا خەرج بکات.


سێ رۆژ لەمەوبەر یانە بەڕازیلییەکە داوای لە بارسێلۆنا کرد بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا ئۆفەرێکی فەرمی بۆ رۆکێ پێشکەش بکات، چونکە چەند یانەیەکی دیکەی دیاری ئەوروپاش ئارەزووی ئەم یاریزانە دەکەن.

لەکۆتاییدا دوێنێ بارسێلۆنا یەکەم ئۆفەری فەرمی خۆی بۆ ئەتلەتیکۆ پارانێنسێ نارد، پێشبینیش دەکرێت بەم نزیکانە رۆکی بە فەرمی ببێتە یاریزانی بارسێلۆنا.

بەگوێرەی رۆژنامەی فووتبۆڵ ئیسپانیا، گرێبەستەکە بۆ ماوەی6 ساڵە لەگەڵ درێژکردنەوەی ماوەی ساڵێک، بارسا بڕی 45 ملیۆن یۆرۆی لە گواستنەوەی یاریزانەکەدا خەرج دەکات. 35 ملیۆن یۆرۆ بەشێوەی جێگر لەگەڵ 10 ملیۆن یۆرۆ بە شێوازی گۆڕاو پێشکەش بە یانە بەڕازیلییەکە کردووە. بەگوێرەی یەکێک لە بڕگەکان، ئەگەر رۆکی لە سێ پاڵێوراوی سەرەکی بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باڵۆن دۆر بێت، ئەوا پێنج ملیۆن یۆرۆ دەدرێتە پارانێنسێ و خودی یاریزانەکەش پاداشتی یەک ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button