ئه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

كیلیان ئێمباپێ وەڵامی دەنگۆی پەیوەندیكردن بە ریال مەدرید دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

كیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی تۆپی پێی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی وەڵامی دەنگۆكانی پەیوەندیكردن بە ریال مەدریدەوە دەداتەوە.

گرێبەستەكەی كیلیان ئێمباپێ لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە هاوینی ساڵی داهاتوودا بەسەردەچێت و تا ئێستاش داهاتووی یاریزانەكە دیار نیە.

ئەستێرە فەڕەنسیەكە لە دوای بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی فەڕەنسی لەلایەن گۆڤاری فرانس فوتبۆڵەوە باسی لە داهاتووی خۆی كرد.

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی كە ئایا وەرزی رابردوو كۆتا وەرزی بووە لە فەڕەنسا ئێمباپێ ووتی: ئەوە سادەیە، من كەسێكی ركابەریم گرنگ نیە لە كوێ و لەگەڵ كێ یاری دەكەم، هەمیشە دەمەوێت بردنەوە بەدەستبهێنم و بە كەمتر لەوە رازی نیم.

بەردەوام بوو ووتی: دەمەوێت چامپیۆنزلیگ ببەمەوە، نامەوێت لە یانەكەدا بم تەنیا بۆ بەشداریكردن، ئەمەش برسێتیە نەك لەخۆبایی بوون، ناترسم لەوەی كە دەیڵێم تەنانەت ئەگەر شتەكانبەو ئاڕاستەیەشدا نەڕۆن كە دەمەوێت، باوەڕم هەیە کە دەبێت سەرکەوم و بۆ ئەوە لەدایک بووم و دەمەوێت بۆ هەمووان بیسەلمێنم.

گۆڵكاری وەرزی پێشووی خولی فەڕەنسا ووتیشی: بە روونی نازانم پاریس سان جێرمان پێوویستی بە چیە بۆ بردنەوەی چامپیۆنزلیگ، ئەوە پرسیارێك نیە ئاڕاستەی من بكرێت، من ئەركی خۆم جێبەجێ دەكەم بۆ ساڵی پێنجەم لەسەر یەك، گۆڵكاری سەرەكی فەڕەنسام و زیاتر گەشە دەكەم، بەڵام ئەمە بەتەنیا بەس نیە بۆ رەخنەگران.

سەبارەت بە بردنەوەی باڵۆندۆر ئێمباپێ ووتی: بە یاسا كۆنەكان نەمدەبردەوە بەڵام دوای گۆڕانكارییەكان پێموایە دەتوانم خەڵاتەكە بەدەستبێنم، من یەكێكم لە كاندیدەكان و ئەوەش دەبینین.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button