چامپیۆنزلیگ

ڤاڕ پۆچەتینیۆی نیگەران کردووە

 

یاریگا-ماوریسیۆ پۆچەتینۆ نیگەرانی خۆی دەربڕی لە بوونی ڤاڕ لە خولی پاڵەوانەکان دا و بە هەنگاوێکی  هەڵەی دەزانێت.

سەرەڕای بردنەوەی تیمەکەی لە مانچستەر سیتی لە یاری چوونی چارەگی کۆتایی خولی پاڵەوانەکان دا، پۆچەتینیۆ وتی “ڤاڕ بۆ ناوبژیوان بووەتە کێشەیەکی گەورە، هەروەها زیانی بە گیانی یاریکردن گەیاندووە و زۆر نیگەرانم. پێویستە زۆر بەروونی تەواوی یاساکان و شێوازی بەکارهێنانی بزانرێت، بە پێچەوانەوە دەبێتە کێشەیەکی گەورە”.

تۆتنهام ١-٠ شکستی بە سیتی هێنا بەڵام زیاتر لە جارێک ناوبژیوان لەبڕیاری چەند رووداوێکی گومانای بڕیاریدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button