ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کایل واڵکەر بڕیاری کۆتایی دەدات

Yariga App

یاریگا –

کایل واڵکەر، بەرگریکاری یانەی مانچێستەر سیتی، بڕیاری کۆتایی لەبارەی داهاتووی دەدات.

رۆژنامەنووس فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، کایل واڵکەر بەم زووانە بڕیاری کۆتایی لەسەر چارەنووسی خۆی دەدات، بە جێهێشتن یان مانەوە لە ریزەکانی مانچێستەر سیتی.

هەر بەپێی قسەکانی رۆمانۆ، مانچێستەر سیتی گرێبەستێکی نوێی پێشکەش بە بەرگریکارە تەمەن 33 ساڵانییەکە کردووە، پێیان گوتووە بەشێکی گرنگە لە پڕۆژەی یانەکە چوونکە جۆواو کانسێلۆ، یانەکە جێدەهێڵت.

بەڵام بایرن میونشنی ئەڵمانیش هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات بۆ گواستنەوەی بەرگریکارەکەی هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا، تۆماس توخێلی راهێنەری یانەکە، ئەو یاریزانەکە وەک ئامانجێکی سەرەکی دەبینێت.

واڵکەر لە هاوینی 2024 گرێبەستەکەی لەگەڵ بلو موون کۆتایی دێت، بەهۆی کەم یاری پێکرانی لە وەرزی رابردوودا بیری لەوە کردووەتەوە ماڵئاوایی لە یانە ئینگلیزییەکە بکات.

ناوبراو بە درێسی ستیزن بەشداربووە لە 254 یاری، 6 گۆڵی بۆ تیپەکەی کردووە و 18 گۆڵیشی درووستکردووە.

1 نازناوی چامپیۆنزلیگ، 5 نازناوی پرێمەرلیگ، 4 نازناوی کاراباو کەپ، 2 نازناوی ئێف ئەی کەپ و 2 نازناوی جامی قەڵغانی لەگەڵ یانەکەدا بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button