جیهانگرنگترینمۆندیال

ئەمڕۆ لە مێژووی تۆپی پێدا

Yariga App

یاریگا –

رۆژی تایبەت لە مێژووی تۆپی پێدا زۆرن، بەرواری ئەمڕۆ رۆژێكی لە یاد نەكراوە بۆ هەردوو هاندەرانی هەڵبژاردەی بەڕازیل و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە مێژووی یارییەكانی جامی جیهانیدا.

لە رۆژێكی وەك ئەمڕۆدا و لە بەرواری 8ی مانگی 7ی ساڵی 2014 هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە ناو خاكی بەڕازیل بە ئەنجامێكی گەورە و بە حەوت گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە هەڵبژاردەی خاوەن ماڵی بردەوە.

لە پاڵەوانیەتیەكەدا هەڵبژاردەی بەڕازیل بە یەكەمی كۆمەڵەی یەكەم و ئەڵمانیاش بە یەكەمی كۆمەڵەی حەوتەم خۆیان گەیاندە قۆناخی شانزە و لەو قۆناخەشدا بەڕازیل لە چیلی بردەوە و ئەڵمانیاش لە جەزائیر.

لە قۆناخی چارەكی كۆتاییدا هەلبژاردەكەی سكۆلاری بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە ئیكوادۆری بردەوە و تیمەكەی یواكیم لۆویش بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە فەڕەنسای بردەوە.

ئەركی سامبا پێش دەستپێكردنی یارییەكە قورس بوو، ئەمەش بەهۆی ئامادەنەبوونی نەیمار دا سێلڤا ئەستێرەی یەكەمی هەڵبژاردەكەیان بەهۆی پێكانەوە و هەروەها دیارترین بەرگریكاری تیاگۆ مۆتا راگیرابوو.

لە خولەكی 11ی یارییەكەدا بە لێدانێكی گۆشە كە تۆنی كرووس جێبەجێی كرد و تۆماس مۆلەر گۆڵی یەكەمی بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا تۆمار كرد.

لە دوای ئەو گۆڵە پشێوی لە هێڵی بەرگری بەڕازیلدا درووست دەبێت و هێرشە یەك لە دوای یەكەكانی مانشافت بەردەوامی هەبوو و لە خولەكی 23 میرۆسلاڤ كلۆزە گۆڵی دووەمی ئەڵمانیەكانی تۆمار كرد.

پاشان لە خولەكەكانی 24 و 26 تۆنی كرووس گۆڵی سێیەم و چوارەمی مەكینەكانی تۆمار كرد و لە خولەكی 29 سامی خزێڕە گۆڵی پێنجەمی بۆ هەڵبژاردەكەی تۆمار كرد پێش كەمتر لە نیو كاتژمێری سەرەتایی یارییەكە.

تۆنی كرووس

لە خولەكەكانی 69 و 79 شۆرلە گۆڵی شەشەم و حەوتەمی ئەڵمانیای تۆمار كرد و لە خولەكی 90 ئۆسكار گۆڵی شەرەفی سامبای كرد و یارییەكەش بە حەوت گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك كۆتایی هات.

ڤیدیۆ كورتكراوەی یارییەكە و گۆڵەكانی یارییەكە بە دەنگی رەئوف خلێف:

https://youtu.be/mI1_UExKavY

بابەتی زیاتر

Back to top button