ئاسیا

سعودیەکان سیمیۆنێ دەکەنە ئامانج

Yariga App

یاریگا

دیێگۆ سیمیۆنێ راهێنەری ئارجێنتینایی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا بووەتە ئامانجی یانەی ئەهلی سعودیە.

ڕۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، یانەی ئەهلی کە یەکێکە لەو چوار یانەیەی حکومەتی سعودیە پاڵپشتی دەکات بۆ هێنانی ئەستێرەکانی تۆپی پێی جیهانی بۆ ئەم وڵاتە، هەوڵدەدات دیێگۆ سیمیۆنی بە مووچەیەکی خەیاڵی وەک ڕاهێنەری نوێی یانەکەی دەستنیشان بکات.

ئەو ئۆفەرەی پێشکەش بە ئێل چۆلۆ دەکرێت، نزیکە لە هەمان ئاستی بەرزترین موچە کە لە خولی سعودیە دەدرێت و سعودییەکان هەنگاوی سەرەتایییان ناوە بۆ گەیشتن بەو ئامانجە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە سیمیۆنێ تاوەکو ساڵی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵ رۆخێ بلانکۆس هەیە و لەم کاتەدا تەنها بیر لە ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی نوێ دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button