ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بارسا دەبێت چوار ملیۆن بدات بە ڤالێنسیا بۆ گواستنەوەیەکی بێ بەرامبەر!

Yariga App

یاریگا-ئەمڕۆ دادگا سەرەنجام کەیسی نێوان بارسێلۆنا و ڤالێنسیای  یەکلاکردەوە لەسەر گۆڵپارێزی پێشووی هەردوو یانە نیتۆ مورارا.

نیتۆ بە ٢٦ ملیۆن یۆرۆ لە ڤالێنسیاوە گوێزرایەوە بۆ بارسێلۆنا لە ٢٠١٩دا، پاشان لە ٢٠٢١ و  دوای دوو ساڵ بارسا بێ بەرامبەر بەخشی بە بۆرنماوسی ئینگلیزی.

جگە لەو ٢٦ ملیۆنەی ڤالێنسیا لە بارسای وەرگرت، ٩ ملیۆنی دیکە لە گۆڕاوەکان هەبوو لە گرێبەستی نێوانیان.  ڤالێنسیا سێ ملیۆنی لە گۆڕاوەکان دەبوو وەرگرتبایە.

بەگوێرەی کادینا سێر لە خاڵێکدا دیکەشدا باس لەوەکرابوو ، بارسا دەبێت سێ ملیۆنی دیکەش بدات بە شەمشەمەکوێرەکان لەباری فرۆشتنی بە یانەیەکی دیکە.

بەڵام کاتێک ڤالێنسیا داوای ئەو ٦ ملیۆنەی کرد، بارسا پێی وتن ئێمە بێ بەرامبەر داومانە بە بۆرنماوس و  ئەو بڕە پارەیە نادەین.

ڤالێنسیا لە دادگا سکاڵای لەدژی بارسا تۆمارکرد و بەوە تۆمەتبارییان کردن تەنها لەبەر ئەوە بێ بەرامبەر دەستبەرداریبوون بۆ ئەوەی ئەو سێ ملیۆنە نەدەن، جگە لەوەی سێ ملیۆنی دیکەش لە گۆڕاوەکان قەرزارن.

سەرەنجام ئەمڕۆ دادگا بڕیاریدا بارسا دەبێت چوار ملیۆن بداتە ڤالێنسیا  و ئەمەش چووە پاڵ یەکێکی دیکە لە هەڵەکانی کارگێڕی پێشووی یانەکە.

نیتۆ جگە لە مووچە، بڕی ٣٠ ملیۆن یۆرۆ لەسەر بارسا کەوت و تەنها لە ١٢ یاریدا بەشداری کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button