چامپیۆنزلیگگرنگترین

کێشە یاساییەکەی ئەیسی میلان، ئەستۆن ڤیلا و برایتن لەگەڵ یوفا چارەسەرکرا

Yariga App

یاریگا-ئەمڕۆ یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا گڵۆپی سەوزی بۆ ئەو یانانە هەڵکرد کە کێشەیەکی یاسایی بوبووە رێگر لەبەردەم بەشداریکردنیان لە خولە ئەورووپییەکانی وەرزی داهاتوو.

یوفا پێشتر رایگەیاندبوو  ئەگەر هەمان کەس یاخود گروپ خاوەندارێتی زیاتر لە یانەیەک بکات کە لە خولە ئەورووپییەکان بەشداری بکەن، ئەوا تەنها رێگە بە یەک یانەیان دەدرێت چونکە دەکرێت رێککەوتنی ژێربەژێر دروست ببێت.

بەڵام ئەمڕۆ، فیدراسیۆنەکە گڵۆپی سەوزی بۆ ئەو یانانە هەڵکرد پاش ئەوەی هەریەکەیان لەلای خۆیەوە گۆڕانکاری پێویستییان لە دەستەی بەڕێوبەرایەتی ئەنجامدا تاوەکو بتوانن سەربەخۆ بەشداری بکەن و لەژێر بەڕێوبەرایەتی خاوەنەکانیان نەبن.

یانەی ئەیسی میلان و تۆڵۆز هەردووکیان لەم وەرزەدا لە ئەورووپا بەشداربن و خاوەنییان گروپی رێد بێردە ، هەرچەندە میلان لە چامپیۆنزلیگە و تۆڵۆزیش لە یۆرۆلیگ بەڵام یوفا رێگربوو لەبەردەم بەشداریکردنی هەردوو یانە تاوەکو جێری کاردیناڵی خاوەنی گروپەکە بەفەرمی لە بەڕێوەبردنی تۆڵۆز هێنا و پاشان رێگەی بەشداری پێکردنیان پێدرا.

دۆخەکە هاوشێوەبوو بۆ یانەکانی برایتن و یونیەن بەرلین لەلایەک و ئەستۆن ڤیلا و ڤیۆریا لەلایەکی دیکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button