ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

پلانی ریال مەدرید بۆ گواستنەوەی كیلیان ئێمباپێ

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پلانێكی تایبەتی داناوە بۆ گواستنەوەی كیلیان ئێمباپێ ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی.

گرێبەستەكەی كیلیان ئێمباپێ لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەردەچێت.

لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی پێشكەشكردنی لویس ئێنریكێ ناسڕ خلێفی دووپاتیكردەوە كە ئێمباپێ بە خۆڕایی ریزەكانی یانەكە جێناهێڵێت.

كادینا سێر، پلانە تایبەتیەكەی ریال مەدریدی بۆ گواستنەوەی كیلیان ئێمباپێ ئاشكرا كرد.

سەرچاوەكە ئاشكرایكردووە، یانە شاهانەكە نایانەوێت لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا كیلیان بگوازنەوە ریزەكانی یانەكەیان.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، ریال مەدرید پلانی ئەوەیە لە دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی بە خۆڕایی یاریزانەكە بگوازێتەوە یانەكەی و 200 ملیۆن یۆرۆی بۆ بگەڕێتەوە.

هەروەها ئاماژە بەوەشكراوە، مەدرید ئۆفەرێك بۆ ماوەی پێنج ساڵ پێشكەش بە ئێمباپێ دەكات، بە موچەی ساڵانەی 50 ملیۆن یۆرۆ و 50 ملیۆنیش وەك شیرینی ئەوەی بە خۆڕایی پەیوەندی بە یانەكەیانەوە كردووە.

هەروەها لە كۆتایشدا ئاماژە بەوەكراوە ریال مەدرید بڕی یەك ملیار یۆرۆ بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی دادەنێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button