ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی: سیزار ئازپیلیكویتا چێڵسی جێهێشت

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەكی فەرمی یانەی چێڵسی ئینگلیزی رۆیشتنی سیزار ئازپیلیكویتا كاپتنی یەكەمی یانەكەی لە ریزەكانی راگەیاند.

گرێبەستەكەی بەرگریكارە ئیسپانیەكە لەگەڵ بلووز لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەردەچوو، چێڵسی وەك رێزێك رێگەی بە رۆیشتنی كاپتنی یانەكەی دا بە خۆڕایی دوای ئەوەی پێشكەشی یانەكەی كرد.

بە پارچە ڤیدیۆیەك كە هەژماری فەرمی چێڵسی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر دایناوە سیزار ئازپیلیكویتا دوای 11 ساڵ ماڵئاوایی لە ریزەكانی یانەكەی كرد.

بە گریانەوە كاپتنەكەی چێڵسی ماڵئاوایی لە یانەكەی كرد و ووتی: من ناتوانم وشەیەك بدۆزمەوە بۆ ئەوەی ناخی من دەربخات، ئەوە باوەڕپێنەكراوە، دەمەوێت سوپاسی هەمووتان بكەم كە هاوكاریتان كردم لەم گەشتەدا.

بەردەوام بوو ووتی: چێڵسی وەك ماڵی من دەمێنێتەوە، هیوادارم جارێكی تر بگەڕێمەوە بۆ ئێرە، شانازی بەو كارانە دەكەم كە بە درێژایی ژیانی وەرزشیم لەگەڵ یانەكەم كردوومە و كاپتنی ئەو یانەیە بووم.

سیزار ئازپیلیكویتا لە ریزەكانی مارسیلیای فەڕەنسیەوە بە بڕی نۆ ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بلووزەوە كرد.

چاوەڕوان دەكرێت یاریزانە ئیسپانیەكە پەیوەندی بە ریزەكانی ئاتلێتیكۆ مەدریدەوە بكات بە گرێبەستێك بۆ ماوەی دوو وەرز.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button