
یاریگا –
وردە وردە پاڵێوراوانی مۆندیالی 2030 دیاری دەکرێن، ئێستاش وڵاتێکی نوێ بۆ کۆمەڵەی ئیسپانیا و پورتوگال و مەغریب زیادکراوە.
دوای سعودیە و چوار وڵاتی ئەمەریکای باشوور (ئەرجەنتین، ئۆرۆگوای، چیلی و پاراگوای)، کە لە ئێستادا پاڵێوراوی نوێن بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی 2030.
هاوشانی ئیسپانیا و پورتوگال و مەغریب، ئۆکرانیا پاڵێوراوە بۆ میوانداریکردنی مۆندیال، ئەگەر تا ئەو کاتە شەڕی ئەم وڵاتە کۆتایی پێبێت.
Ukraine will join Spain, Portugal and Morocco’s joint bid to host the 2030 World Cup.
FIFA will make a final decision on the World Cup host countries in September 2024.
(Source: @lequipe) pic.twitter.com/AUJbGdDcod
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) July 6, 2023
بەم شێوەیە لەگەڵ زیادکردنی ئۆکرانیا بۆ کۆمەڵەی ئیسپانیا و پورتوگال و مەغریب، یەکەمجار دەبێت لە مێژوودا کە مۆندیال بە دوو قۆناغی یەک لە دوای یەک لە دوو کیشوەری جیاوازدا بەڕێوەبچێت.
لە ئێستادا 48 وڵات بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2026 لە مەکسیک و ئەمریکا و کەنەدا پێشبڕکێ بەدەست هێنانی ناسناوی جامی جیهانی دەکەن.
فیفا دەبێت لە مانگی ئەیلوولی 2024 دا وڵاتانی میواندار یەکلایی بکاتەوە.