لە نێوان سەڵاح و نێیمار یەکێکیان دەبێتە شوێنگرەوەی مێسی
یاریگا
پاش ئەوەی یانەی هیلالی سعودیە سەرکەوتوو نەبوو لە گواستنەوەی لیۆنێل مێسی، ئەو یانەیە دەیەوێت لە نێوان محەمەد سەڵاح و نێیمار داسیلڤا یەکێکیان بگوازێتەوە ریزەکانی.
رۆژنامەی شرق الاوسط لە سعودیە بڵاویکردەوە، بەرپرسانی یانەی هیلال پێش ئەوەی گەشتی نەمسا بکەن بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ وەرزی داهاتوو، دەیانەوێت هێرشبەرێک بگوازنەوە ریزەکانیان و لە نێوان سەڵاح و نێیمار یەکێکیان درێسی ئەو یانەیە لەبەر دەکات.
سەرچاوەکە بڵاویکردەوە کارگێری یانەکەی پێشتر چەند جارێک لەگەڵ بەرێوەبەری کارەکانی هێرشبەرە مسڕیەکە قسەیان کردووە و ئارەزوی خۆیان بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە راگەیاندووە، بۆیە ئەو یاریزانە چانسی زیاتری هەیە بۆ پەیوەندی کردن بە هیلال.
لەلایەکی دیکەوە شرق الاوسط بڵاویشی کردەوە، بەرپرسانی هیلال لە ئەگەری شکستهێنان لە گواستنەوەی محەمەد سەڵاح، هەوڵ بۆ رازیکردن نێیمار داسیلڤا ئەستێرەی بەڕازیلی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا دەدەن.