ئارسیناڵ گرێبەستەکەی ویلیام سالیبای نوێکردەوە
یاریگا –
یانەی ئارسیناڵ لەگەڵ ویلیام سالیبا، گەیشتە رێککەوتن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.
رۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ رۆژێکی گرنگە بۆ ئارسیناڵ، بەو پێیەی یانەکە لەگەڵ ویلیام سالیبا گەیشتووەتە رێککەوتن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تا هاوینی 2027.
رۆمانۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، سالیبا بە ئۆفەرە نوێیەکەی ئارسیناڵ رازیبووە، هەر ئەمڕۆ واژۆ لەسەر پەڕاوەکانی گرێبەستە نوێیەکەی دەکات.
🚨 EXCL: big day for Arsenal as William Saliba signs his new long term contract valid until June 2027.
It’s finally done and sealed.
Saliba accepted the proposal in June — documents are finally signed, today is the day.
It will also include an option until 2028.
🔴⚪️✍🏻 #AFC pic.twitter.com/GTxUO3OUl2
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) July 6, 2023
بەپێی هەمان سەرچاوە، سەرەڕای ئەوەی گرێبەستە نوێیەکەی بەرگریکارە فەڕەنسییەکە درێژخایەنە، بەڵام بژاردەی نوێکردنەوەی بۆ وەرزێکی دیکەشی لەگەڵدایە.
بەرگریکارە تەمەن 22 ساڵانییەکەی گەنەرز، وەرزی رابردوو 33 یاری بۆ یانەکەی کرد، 3 گۆڵی کرد و 1 گۆڵیشی درووستکرد، سەرکردایەتی هێڵی بەرگری تیپەکەی کرد بۆ بەدەستهێنانی پلەی دووەمی پرێمەرلیگ.