بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

هۆکاری پەلەکردنی پاریس لە ئێمباپێ ئاشکرادەبێت

Yariga App

یاریگا-پاریس سان جێرمان سوورە لەسەر ئەوەی کیلیان ئێمباپێ لە زووترین ماوەدا بڕیاری خۆی بدات و دەبێت بڕیارەکەش پێش کۆتای مانگی حەوت بێت.

ئەمڕۆ جارێکیتر ناسڕ خلێفی سەرۆکی یانەکە دووپاتیکردەوە، ئێمباپێ تەنها دوو بژاردەی لەبەردەمە یان دەبێت تا دوو هەفتەی دیکە یانەکە جێبهێڵێت یاخود گرێبەستەکەی تازەبکاتەوە و رێگەنادەن هاوینی داهاتوو بێ بەرامبەر بڕوات.

ئەوە روونە، ئێمباپێ ئەگەر دوو ساڵ لە پاریس تەواوبکات و هاوینی داهاتو بڕوات، یانەکەی دەبێت  ٩٠ ملیۆن یۆرۆ بداتە ئێمباپێ (جگە لە مووچە) وەکو خەڵاتی مانەوە لە یانەکە.  بەڵام ئەمڕۆ بەگوێرەی ئارسەر پێرۆت لە ئاڕ ئێم سی ئیسپانی  پاریس دەبێت لە کۆتایی مانگی حەوتی ئەمساڵدا ٤٠ ملیۆن یۆرۆ وەکو بەشی یەکەمی ئەو پارەیە بداتە ئێمباپێ.

ئەمەش وایکردووە، پاریس هەوڵبدات بەر لە کۆتایی ئەم مانگە یەکلای بکاتەوە چونکە لەباری رۆیشتنی دوای مانگی حەوت، پاریس زیانی ٤٠ ملیۆنی پێدەگات و لەباری مانەوەشی بۆ ساڵی داهاتوو، ئەوا لەلایەک دەبێت بێ بەرامبەر دەستبەرداری ببن  و لەلایەکی دیکەش ٩٠ ملیۆنی پێ بدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button