قاوەی یاریگاگرنگترین

لە قاوەی بەیانیانی یاریگا.. ئاردا گولەر پێنج یانەی رەتکردەوە و ریال مەدریدی هەڵبژارد، ئارسیناڵیش لە گواستنەوەی سێ یاریزان نزیکە

بەدەم قاوە خواردنەوەیەک خوێنەری دوایین هەواڵ و پێشهاتە وەرزشییەکان بە

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی ئامادەیە لەم هاوینە بە بڕی 45 بۆ 50 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری بێرناردۆ سیلڤا، ببێت – فووتبۆڵ ئینسایدەر

ئەندرێ ئۆنانا، لە پێناو مانچێستەر یونایتد ئۆفەرێکی سعودییەکانی رەتکردووەتەوە – 90MIN

نیوکاسڵ یونایتد چاوی لە مارک گەیی، بەرگریکاری کریستاڵ پاڵاسە، یانەکەش 60 ملیۆن پاوەندی وەک نرخی ناوبراو دیاریکردووە – فووتبۆڵ ئینسایدەر

ئارسیناڵ کۆتایی هێنا بە گواستنەوەی دێکلان رایس، بە بڕی 105 ملیۆن پاوەند، پارەکەش بە سێ قیست دەدات – گاردیان

ئارسیناڵ لەگەڵ لایپزیگ دەستی بە گفتوگۆ کردووە بۆ گواستنەوەی بێنیامین هێرکیس، ناوەڕاستکارە ئەڵمانییەکە وەک شوێنگرەوەی شاکا دەبینن – سکای ئەڵمانیا – میتۆ

ئارسیناڵ هەوڵی گواستنەوەی بەرگریکاری باڵی راستی لیڤەرکوزن، جێرەمی فریمپۆنگی تەمەن 22 ساڵان دەدات – بیڵد

ئارسیناڵ، مانچێستەر سیتی، مانچێستەر یونایتد و تۆتنهام هەوڵی بەدەستهێنانی ناوەڕاستکاری سالزبورگ، ئۆسکار گلوخ دەدەن – گاردیان

بارسێلۆنا نزیکە لە یەکلایی کردنەوەی گرێبەستی ڤیکتۆر رۆکی بەڕازیلی، بەڵام دەبێت سەرەتا کێشەی مووچەکەی چارەسەر بکات – رۆژنامەی سپۆرت

ئاردا گولەری تورکی بارسێلۆنا، دۆرتمۆند، ئارسیناڵ، سێڤییا و میلانی رەتکردەوە و ریال مەدریدی هەڵبژارد – رۆژنامەی سپۆرت

ئەمڕۆ چوارشەممە لویس ئینرکی لەگەڵ پاریس سانجێرمان دەگاتە رێککەوتن و دەبێت بە راهێنەری نوێی یانەکە – لیکیپ


کارلۆ ئانچێلۆتی، لە کۆپا ئەمریکای داهاتوو راهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل دەبێت – ماتیۆ مۆریتۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button