پاریس راهێنەرەکەی دوورخستەوە و جێگرەوەی ئامادەیە
یاریگا-یانەی پاریس سان جێرمان کریستۆف گاڵتیێی راهێنەری دوورخستەوە و لویس ئێنریکی لەجێگەی دەستبەکاردەبێت.
لە کۆتاییەکانی وەرزەوە بەردەوام دەنگۆی دوورخستنەوەی ئەو راهێنەرە هەبوو، سەرەنجام ئەمڕۆ پاریس بڕیارەکەی گەیاندە ئەو راهێنەرە و چاوەڕواندەکرێت بەمزووانە بەیاننامەی فەرمی بڵاوبکرێتەوە.
بەگوێرەی فابریزیۆ رۆمانۆ، لویس ئێنریکێ راهێنەری نوێی یانەکەیە و ماوەیەکە ئەو راهێنەرە و پاریس گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی.
دوورخستنەوەی گاڵتیێ تەنها پەیوەندی بە ئەنجامەکانەوە نیە و ئەو راهێنەرە رووبەرووی زۆر کێشەی یاسایی بووەتەوە بەهۆی ئاشکرابوونی سوکایەتیکردنی بە ئیسلام و موسڵمانان ئەوکاتەی راهێنەری نیسی فەڕەنسی بووە.
پاریس بەنیازە هەواڵی راهێنەرە تازەکە و هەروەها گواستنەوەی شەش یاریزان لە یەک کاتدا بەیەکەوە رابگەیەنێت. یاریزانەکان بریتین لە : مارکۆ ئاسێنسیۆ، لوکاس هێرناندێز، مانوێل ئوگارتی، چێر ندور، کانگ ئین لی و میلان شکرینیار.