ئیتاڵیا

رۆناڵدۆ داوای لە یانەکەی کردووە ئۆنانا بگوازنەوە ریزەکانیان

Yariga App

یاریگا

کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەیەوێت ببێتە رێگر لە بەردەم چوونی ئاندرێ ئۆنانا بۆ ریزەکانی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵتەرا.

ماڵپەری سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، کارگێری یانەی مانچێستەر یونایتد دەیەوێت ئاندرێ ئۆنانا گۆڵپارێزی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا وەکو شوێنگرەوەی دەیڤید دی خیا بگوازێتەوە ریزەکانی، بۆ ئەم مەبەستەش ئۆفەرێکیان بەرامبەر 60 ملیۆن پاوەند پێشکەشی ئەو یانەیە کردووە.

سەرچاوەکە زانیاری دەستکەوتووە کریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵکاری پۆرتوگالی یانەی نەسڕی سعودیە داوای لە یانەکەی کردووە، گۆڵپارێزەکەی نێرازۆری بگوازنەوە ریزەکانیان، یانەکەش لەسەر داوای دۆن ئامادەیە ئۆفەرێکی زیاتر بۆ گواستنەوەی ئەو گۆڵپارێزە پێشکەشی نێرازۆری بکات.

یانەی نەسڕی سعودیە دوای گواستنەوەی مارسێلۆ برۆزۆڤیچ لە ریزەکانی یانەی ئینتەر میلان، ئەمجارەیان ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی ئاندرێ ئۆنانا گۆڵپارێزی ئەو یانەیە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button