لاپۆرتا: بەڵێنم بە چاڤی داوە و بەڵێنەکەم جێبەجێ دەکەم
یاریگا –
خوان لاپۆرتا لە چاوپێکەوتنە نوێیەکەیدا جەختی لەوە کردەوە کە بەڵێنی بە چاڤی داوە هەر یاریزانێک کە بیەوێت گرێبەستی لەگەڵ دا بکات.
بارسێلۆنا لە گواستنەوەکانی هاوینەدا بە کڕینی ئیلکای گۆندۆگان دەستی بە کارەکانی کردووە و دەگوترێت لەگەڵ ئینیگۆ مارتینێزیش گەیشتوونەتە رێککەوتن. هەروەها بارسا ڤیتۆر رۆکی، ئاردا گولەر و ئوریێل رۆمیۆی دەوێت.
دوو رۆژ لەمەوبەر یانەی بارسێلۆنا هەواڵی خۆشی لە یوفا پێگەیشت و مۆڵەتی بەشداریکردن لە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو وەرگرت.
خوان لاپۆرتا دڵنیایە کە بارسێلۆنا دەتوانێت رکابەرێکی گەورە بێت لە چامپیۆنزلیگدا و گوتی:
“وەک گوتم ئێمە تاوانێکمان ئەنجام نەداوە و یوفاش نەیتوانی هیچ شتێکی بەرامبەر بارسێلۆنا بدۆزێتەوە”. ئێمە لە چامپیۆنزلیگ ئامادە دەبین و لێرەدا بەڵێن دەدەم کە یەکێک دەبین لە چانسەکانی پاڵەوانێتی. “
لاپۆرتا لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:
لەگەڵ چاڤی چەندین پلان و بەرنامەمان داناوە و دڵنیام بەدەستی دەهێنین. وەرزی گواستنەوەکان تازە دەستی پێکردووە. ئێمە کەم تا زۆر سەرنجمان لەسەر بەهێزکردنی هێڵی بەرگری بووە.
ئەگەر پرۆسەی دەرچوون بە باشی و ئەرێنی بەڕێوە بچێت، بەم زووانە یەک یان دوو یاریزان بۆ هێڵی بەرگری وەرئەگرین. پێویستمان بە یاریزانێکی نوێ هەیە لە هێڵی ناوەڕاست و بەڵێنم بە چاڤی داوە ئەو یاریزانە ناوەڕاستە بکڕێت کە خۆی دەیەوێت. “بەڵێنم بە چاڤی دا و بەڵێنەکەم جێبەجێ دەکەم”.