پاریس ئۆفەرێكی خەیاڵی پێشكەش بە ئێمباپێ دەكات
یاریگا –
پاریس سان جێرمان ئۆفەرێكی شێتانە پێشكەش بە كیلیان ئێمباپێ ئەستێرەی یەكەمی یانەكەی دەكات بەمەبەستی مانەوەی لە یانە فەڕەنسیەكە.
گرێبەستەكەی ئێمباپێ لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەردەچێت.
بەپێی زانیاریەكانی بەرنامەی بەناوبانگی ئێل چێرینگویتۆی ئیسپانی پاریس سان جێرمان ئۆفەرێكیان تا ساڵی 2027 بە بری 500 ملیۆن یۆرۆ پێشكەش بە گۆڵكارەكەیان كردووە بە مەبەستی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.
🙌@jpedrerol da luz a las cuentas del CASO MBAPPÉ:
💰 El PSG no vende por menos de 200M.
🐢 Kylian pactó con el Madrid una prima de 100M.
🪙 Salario de 60M brutos anuales (6 años). pic.twitter.com/9WPFMcTrBb— El Chiringuito TV (@elchiringuitotv) July 4, 2023
بەرنامە ئیسپانیەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، ئەو بڕە پارەیە پێكدێت لە 100 ملیۆن شیرینی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی و موچەی ساڵانەی 100 ملیۆن یۆرۆ تا ساڵی 2027.
ئاماژە بەوەشكراوە، ریال مەدرید هیچ جوڵەیەك ناكات بۆ پێشەوە سەبارەت بە گواستنەوەی ئێمباپێ، تا پاریس سان جێرمان بڕیاری فرۆشتنی ئەستێرەكەی نەدات.
ئەوەش روونكراوەتەوە، ئۆفەرەكەی پاریس كۆتا هەوڵی یانە فەڕەنسیەكەیە بۆ رازیكردنی ئەستێرەكەیان، ئەگەر ئۆفەرەكە قبوڵ نەكات ئەوا لە پەیوەندیكردنی بە ریال مەدرید نزیك دەبێتەوە.
ئێمباپێ وەرزی رابردوو لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە 43 یاریدا بەشداریكرد و توانی 41 گۆڵ بكات و 10 گۆڵیش دروست بكات.