ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئۆفەرێكی خەیاڵی پێشكەش بە ئیكاردی دەكرێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی شەبابی سعودی ئۆفەرێكی خەیاڵی پێشكەش بە ماورۆ ئیكاردی  هێرشبەری ئەرجەنتینی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی دەكات.

وەرزی رابردوو هێرشبەرەكەی پاریس سان جێرمان بەشێوەی خواستن یاری بۆ گالاتاسەرای توركی دەكرد، دوای ئەوەی لە پلانەكانی كریستۆڤ گالتیێ جێگای نەبوویەوە.

هێرشبەرەئەرجەنتینیەكە بووەتە جێگای سەرنجی زۆرێك لە یانە سعودیەكان و هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی دەدەن.

بەپێی زانیاریەكانی تۆتۆ مێركاتۆ شەباب ئۆفەرێكی خەیاڵی پێشكەش بە ئیكاردی كردووە بە موچەی 80 ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوەی دوو ساڵ.

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، شەباب 20 ملیۆنی پێشكەش بە پاریس كردووە لە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە ماورۆ ئیكاردی.

ئیكاردی 30 ساڵان وەرزی رابردوو24 یاری بۆ گالاتاسەرای كرد و توانی 22 گۆڵ بكات و حەوت گۆڵیش دروست بكات.

ماورۆ ئیكاردی بە درێسی گالاتاسەرای

بابەتی زیاتر

Back to top button