ئاسیائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ووردەکاری گرێبەستەکەی برۆزۆڤیچ بۆ نەسڕ

Yariga App

یاریگا-پەیوەندیکردنی مارسێلۆ برۆزۆڤیج بە نەسڕی سعوودییەوە کۆتایی هات و ناوبراو واژۆی لەسەر گرێبەستەکەیان کردووە.

هەرچەندە هەرزوو دەنگۆی پەیوەندیکردنی ئەو یاریزانە بە نەسڕەوە بڵاوکرایەوە بەڵام رێککەوتنەکە کێشەی تێکەوت پاش ئەوەی برۆزۆڤیچ رەتیکردەوە بە ٢٠ ملیۆن یۆرۆی ساڵانە رازی ببێت و داوای زیاتری کرد لە بەرامبەردا نەسڕ پارەی ئینتەری لە ٢٣ ملیۆنەوە کەمکردەوە بۆ ١٥ ملیۆن وەک قەرەبووی بەرزکردنەوەی موچەی یاریزانەکە.

سەرەنجام هەردوولا لەسەر ئەوە رێککەوتن، ئینتەر ١٨ ملیۆن یۆرۆ وەربگرێت و موچەی یاریزانەکەش ٣٠ ملیۆنی ساڵانە بێت.

ناوبراو لە ٢٠١٥دا لە دینامۆ زاگریبەوە پەیوەندی بە ئینتەرکرد لەوکاتەوە ٢٦١ یاری بۆ یانەکە ئەنجامداوە. هەرچەندە ئارەزووی یاریکردن بۆ بارسێلۆنای دەکرد بەڵام یانە کاتالۆنییەکە نەیانتوانی پارەی گواستنەوەی و مووچەی ئەو یاریزانە پەیدا بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button