ئاسیا

رۆناڵدۆ سپۆنسەری یانەی نەسڕی گۆڕی

Yariga App

یاریگا

یانەی نەسڕی سعودیە گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ کۆمپانیای وەرزشی نایکی واژۆ کرد بە مەبەستی سپۆنسەری کردنی ئەو یانەیە. ئەو کۆمپانیایە و کریستیانۆ رۆناڵدۆ ساڵانێکە هاوبەشی یەکترین.

ماڵپەری فەرمی یانەی نەسڕی سعودیە بلاویکردەوە کە ئەم براندە ئەمریکییە دەبێتە سپۆنسەری نوێی یانەکە بۆ وەرزی 2023-2024.

پێش ئێستا یانەی نەسڕ جلوبەرگی مارکەی Dunues لەبەر دەکرد، کە یەکێکە لە براندە وەرزشییە بەناوبانگەکانی جیهانی عەرەبی و بەتایبەتیش لەو کاتەوەی دۆن پەیوەندی بە یانەیەوە کرد، مارکەکە ناوبانگێکی زیاتری بەدەستهێنا.

کریستیانۆ گرێبەستێکی هەتا هەتایی لەگەڵ کۆمپانیای نایکی واژۆکردووە، کۆمپانیاکە لە ساڵی 2003 دەستیکردووە بە دابینکردنی پێڵاوی وەرزشی بۆ براوەی پێنج خەڵاتی باڵۆن دۆر، ئەو کاتە هێشتا یاریزانی سپۆرتینگ لیسبۆن بوو، تا ساڵی 2016 ئەو کۆمپانیایە 30 جووت پێڵاوی مێرکوریاڵ سوپەرفلای بڵاوکردەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button