بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

فەرمی: ڤیێرا بوو بە راهێنەری یانەیەكی فەڕەنسی

Yariga App

یاریگا –

یانەی ستراسبۆرگی فەڕەنسی بەشێوەیەكی فەرمی رایگەیاند پاتریك ڤیێرا دەبێتە راهێنەری نوێی یانەكەیان.

هەژماری فەرمی ستراسبۆرگ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند گەیشتوونەتە رێككەوتن لەگەڵ ڤیێرا بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكەیان بۆ ماوەی سێ ساڵی داهاتوو.

ڤیێرا لە دوای واژۆكردنی گرێبەستەكەی ووتی: من زۆر دڵخۆشم بە گەیشتنم بە ستراسبۆرگ، مێژووی ئەم یانەیە دەزانم هەروەها جۆش و خرۆشی هاندەران، فەڕەنسا خاكی تۆپی پێیە.

وەرزی رابردوو ستراسبۆرگ بە كۆكردنەوەی 40 خاڵ لە ریزبەندی پانزەیەمی خولی فەڕەنسی بوو.

پاتریك ڤیێرا

ڤیێرا وەرزی رابردوو راهێنەری كریستاڵ پاڵاسی ئینگلیزی بوو دوای ئەوەی لە مانگی 3دا لە پۆستەكەی دوورخرایەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button