لیۆن گواستنەوەی پولیسیچ بۆ میلان پەکدەخات
یاریگا –
ئۆڵێمپیک لیۆن ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بە چێڵسی کردووە، بۆ گواستنەوەی کریستیان پولیسیچ.
ئاتلێتیک پێشتر بڵاویکردبووەوە، ئەیسی میلان بە زارەکی لەگەڵ چێڵسی لەسەر 14 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی ئەستێرەکەی ئەمریکا رێککەوتووە، بەڵام ئەمڕۆ لیۆن چووەتە سەر هێڵ و ئۆفەرێکی فەرمی بۆ چێڵسی ناردووە.
ئێستا کێبڕکێی نێوان لیۆن و میلان لەسەر گواستنەوەی پولیسیچ گەیشتووەتە لووتکە، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ گۆڕانکاری گەورە لە دۆخی پولیسیچ رووبدەن.
ئۆفەرەکەی لیۆن بریتییە لە 25 ملیۆن یۆرۆ، جیا لە زیاددەکانی پەیوەست بە بردنەوەی نازناوەکان.
چێڵسی گەیشتووەتە بڕیاری دەستبەرداربوون لە یاریزانی پێشووی بۆڕووسیا دۆرتموند، بەڵام چاوەڕێی گەیشتنی باشترین ئۆفەر دەکات.
پولیسیچ لەگەڵ یانە لەندەنییەکە 26 گۆڵی لە 145 یاریدا کردووە، هەرچەندە پێشبینی زۆر زیاتر لە ئەستێرەکەی وڵات مام سام دەکرا.