یاریگا –
بەپێی نوێترین لێدوانی خوان لاپۆرتا، لیۆنێل مێسی خۆی نەیویستووە بگەڕێتەوە بارسێلۆنا.
ئەفسانەی ئەرجەنتینی لەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان کۆتایی هات، یاریزانەکە زۆر نزیکبوو لە گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا، بەڵام بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو بڕیاریدا پەیوەدنی بە ئینتەر میامی ئەمریکی بکات.
نە گەڕانەوەی مێسی بۆ بارسا ناڕەزایی زۆری کەتەلۆنییەکانی بەدوای خۆیدا هێنا، زۆرینە خوان لاپۆرتا و بەرپرسانی یانەکەیان بە کەمتەرخەم ناوبرد لەو بابەتەدا.
بەڵام خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەکە ئەمڕۆ لە لێدوانێکی نوێدا قسەیەکی جیاوازی هەیە و لەو بارەیەوە دەڵێت:
لەگەڵ لالیگا رێککەوتبووین بەشێک لە سەرچاوە داراییەکانمان تەرخان بکەین بۆ گەڕاندنەوەی مێسی، بەڵام خۆرخی میسی، باوکی یاریزانەکە پێی گوتین کوڕەکەی سەختی زۆری لە پاریس چەشتووە و دەیەوێت لەژێر فشارێکی کەمتر یاری بکات، لەگەڵ بارسا فشارێکی زۆری لەسەر دەبێت، منیش لە بڕیاری یاریزانەکە تێگەیشتم. هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم.
Joan Laporta: "I understand why Leo Messi decided to sign for Inter Miami. Jorge Messi told us that Leo had a difficult time in Paris, and he wanted to play somewhere with less pressure. If he signed for us, he'd still feel the same pressure so I understand. I wish him the best." pic.twitter.com/IqFRjnPkTr
— Barça Universal (@BarcaUniversal) July 3, 2023
لاپۆرتا لە درێژەی قسەکانی لە بارەی ئەفسانەکەی تانگۆ گوتی:
ئامادەکارییمان کردووە لە ساڵیادی 125 ساڵەی دامەزراندنی یانەکەمان و لە دوای نۆژەنکرانەوەی یاریگای کامپ نو ئاهەنگێکی ماڵئاوایی و رێزلێنان بۆ مێسی سازبکەین.
بارسێلۆنا هیچ بڕە پارەیەک قەرزاری مێسییە؟
ئێمە قەرزاری ئەو بڕە پارەیەین کە ئیداری پێشووی یانەکە لەگەڵ مێسی لەسەری رێککەوتبوون، تا ساڵی 2025 دەبێت بەردەوامبین لە پارەدان بە لیۆنێل مێسی
Joan Laporta: "We are still paying Leo Messi until 2025. It was an agreement he made with the previous board to defer his salary. As of now, it counts towards our salary bill, but it depends. With La Liga's new rules, these indemnities should not count towards our FFP limit." pic.twitter.com/dtJusO1ShC
— Barça Universal (@BarcaUniversal) July 3, 2023