بە فەرمی سۆبۆسلای پەیوەندیکرد بە لیڤەرپوول
یاریگا –
بە فەرمی یانەی لیڤەرپوول گرێبەستی لەگەڵ دۆمینیک سۆبۆسلای، ئەستێرەی یانەی لایپزیگ واژۆ کرد.
پێگەی فەرمی لیڤەرپوول بڵاویکردوەتەوە، بە فەرمی گرێبەستیان لەگەڵ دۆمینیک سۆبۆسلای، واژۆ کردووە یاریزانە هەنگارییەکە دووەم گرێبەستە یانەکە لەم مێرکاتۆیە ئەنجامی دەدات، لەدوای گواستنەوەی ماک ئالیستەری ئەرجەنتینی.
تێچووی گرێبەستەکەی سۆبۆسلای لەسەر لیڤەرپوول 70 ملیۆن یۆرۆیە، یاریزانەکەس تا ساڵی 2028 درێسی ڕێدز دەپۆشێت.
یاریزانە نوێیەکەی لیڤەرپوول درێسی ژمارە 8 ذەپۆشێت، لەو بارەیەوە گوتی:
درێسی ژمارەی 8 دەپۆشم، وەک ئەوە وایە تاتووێکی ستیڤن جێرارد لەسەر لەشم بێت. کاتێک منداڵ بووم، جێرارد یەکێک بوو لە گەورەترینەکان
ئەستێرە هەنگارییەکە لە وەرزی رابردوو لە 46 یاری 10 گۆڵی بۆ لایپزیگ کرد، 13 گۆڵیشی درووستکرد.
ئەگەر تا ئێستاش نازانیت ناوی یاریزانە نوێیەكەی لیڤەرپوول بڵێیتەوە، لە زاری خۆیەوە گوێبیستی ناوەكەی بن.
تۆڕی وەرزشی یاریگا لەم بابەتەدا، تەواوی وردەکارییەکان لەسەر شێوازی یاری کردنی یاریزانەکەی دەخاتەڕوو.