ئارسیناڵ ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی کانسێلۆ دەکات
یاریگا
ئارسیناڵ هێشتا چاودێری جواو کانسێلۆ دەکات و ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی جارێکی تر هێرش بکاتە سەر سیتی و یاریزانێکی تر لەم تیپە بگوازێتەوە.
هاوینی ڕابردوو گەنەرز توانی گابرێل خیسۆس و ئەلێکساندەر زینچێنکۆی لە یانەی مانچستەر سیتی بگوازێتەوە و بە هاوکاری یاریزانە نوێیەکانی توانی رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی پریمەرلیگ بکات و دواجاریش پلەی دووەمی بەدەستهێنا.
رۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، یانە لەندەنیەکە ئەمجارەیان یاریزانێکی تری ستیزنی کردووەتە ئامانج ئەویش جواو کانسێلۆیە. لە ڕابردوودا دەنگۆی گرنگیدانی ئارسناڵ بۆ ئەم بەرگرییە پورتوگالییە هەبوو، ئێستاش ئەم هەواڵانە زیندوو بوونەتەوە.
ئەستێرە پورتوگالییەکە نیوەی دووەمی وەرزی رابردوو بە خواستن لەگەڵ بایرن میونشن یاریکرد، لە گرێبەستەکەیدا بژاردەیەکی هەیە بۆ بایرن بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی بکاتە هەمیشەیی بە بڕی 60 ملیۆن پاوەند کە دەکاتە ٧٠ ملیۆن یۆرۆ. بەڵام بایرن بژاردەکەی چالاک نەکرد، ئێستاش ئەگەری ئەوە هەیە کە سیتی ئامادەبێت دەستبەرداری بەرگریکارەکەی بێت بە پارەیەکی کەمتر.